کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵەبجە

Sunday, 17/03/2019, 1:03


هەڵەبجە  زامێکی قووڵ و 
سارێژ ئەستەمە 
لە سنووری ئەو دەڤەرە 
ناڵەو هاوارو  فرمێسك و خەمە
هەموو ساڵێ لە شانزەی سێ
لە باوەشی  شوومی ڕەشەمە
بۆنی ناوادەی سێو لە ئاسۆ   
باڵ ئەگرێت و خۆی  ئەکێشێ
بەسەر سفرەی فراوین  ژەمە
ئاسۆی لەژێر چارشێوی ڕەش 
مەستی گریەو  ماتەمە
فرمێسکی وەك شەستە باران 
زۆر بە گووڕو  بێ بەرهەمە
ئای فرمێسکی چەند دژوارو جەرگ بڕە 
هەرگیز ووشك  نابێتەوە
لە باوەشی ئەو سەردەمە 
لەساڵ یادیش بۆ خودی شار
 دۆزەخێکی جۆش دراوە
کە دەگمەنەو  وێنەی  کەمە
بۆ بەر پرس و بازرگانە زۆڵەکانیش
هەموو ساڵێ لەم کاتەدا
وەکو سەفاو مەروای حەج و
    ئاوی کانی زەمزەمە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە