کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دزەکانی نیشتیمان

Friday, 11/01/2019, 0:06


لە کوردستان دزمان زۆرن
کفن دزی مردوو شۆرن
خاوەن مێژوویەکی شڕن
  خوشك و برای باوك زڕڕن

لە دوو رەگەزی نێرو مێن 
   دوو بنەماڵەی کورد تڕێن 
مووتربەی ئاغاو  قەرداشن 
وورگ زڵ و  گیرفان پڕڕن

بە چەتەیی و یا خوێن ڕشتن 
بە ڕفاندن و  یاخود کوشتن  
کۆشك و تەلاریان  پێك ناوە
ئەرزو ئاسمانیش ئەکڕڕن

بە هێڕش و  یا  هەڕەشە
بە هەمەر و   یا وەنەوشە
قووت و مووچەی فەرمانبەرو
بژێوی پەك کەوتەش ئەبڕڕن

خەبات گێڕی  بازرگانن
خۆیان بە خاوەن دەزانن
بۆ هەژارنیش وەك گوورگن
کەچی لە ناو  پێستی مەڕڕن

بە دەمامکو دوو  رەنگەوە
بە دوو گڕووپی  جیاوازەوە
لە ژێر ناوی  ئاسایش دا
عاشقی  نێچیری  لەڕڕن

گەورە کانیش نەوت  دزن
بێ مێشك و  دەماغ سزن
وڵاتیش وەك مانگای بەشیر
ئەیدۆشن و  لێ ی ئەخوڕڕن

 بۆ گیرفانیش هەر لە  هۆمن 
خاوەن کۆڕەك تێلی کۆمن
بە سپۆنسەری ئاسیا سێڵیش
گیرفانی  خاڵیش  ئەنۆڕڕن

بەڵێن ڕواندزی
2019-1-7

هۆمن =  Home

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە