کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قومارخانە

Sunday, 10/09/2017, 17:36


نیشتیمانمان لە قومارە و
قومارچیەك  ئەیسووڕێنێ
باکی بە دۆڕاندن نیە
تەنها ناوێك بەدەست بێنێ
لەپاڵ هەموو دۆڕانێکیش
خۆی بە براوەو زڵ ئەبینێ
یاری لەسەر قووتی خەڵکە
سەربەخۆیی  پێ ئەنوێنێ
شەریکە دزو بازرگانییش  
لە پاڵ پەردە  ئەیدوێنێ
هەواداریش  بە بێجامە
ئایەت کورسی بۆ ئەخوێنێ
بە پاڵپشتی  گەوجەو نەزان
ڕووی نیشتیمان  ئەشێوێنێ 
دەنگی نەخێر لە هەر کوێ بێ
 بە خیانەتیان  ئەشبهێنێ
دەگ داڕزێ و بە نەفرەت بێ
ئەو بەڵێ یەی  دز ئەدوێنێ
دەوڵەتێکم ناوێ  توركیا
وەکو قوبرس بیگەوجێنێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە