سەرۆك و بەرپرسی درۆزن
Tuesday, 13/06/2017, 17:32
درۆ
سەرۆکو بەرپرسەکانی ئێمه
کاتێ لە تیڤیەکان دێنە گۆ
یا لە سیمینارو ڕۆژنامە کان
دروێنەی ئەکەن وەك گەنم و جۆ
یان لە ناو خەڵك بە دی ئەکرێن
بە کۆپی ، یاخود لق و پەل و پۆ
بەڵێنی شەرەف ئەدەن
بە چاك کردنی بژێوی خەڵك و
جادەو کارەباو ، ئاوو ئاوەڕۆ
لەسەرووی هەمووشیانەوە
بەلا ڕێ بردن بە دەوڵەتی سەربەخۆ
هەزار بەڵێنی بێ بنەما ئەدەن
کە لەدرۆ زیاتر هیچ ناگرێتە خۆ
شەرمیش ناکەن لە کۆمەڵ
چونکە ڕووی شەرمیان
شکاوە لە درۆ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست