تێکەڵاو... غەریبی ...شەهید
Monday, 10/04/2017, 15:02
تێکەڵاو
قوڕ بەسەر ئەوەی پێت ئەڵێ
دەست بەکڵاوەکەت بگرە با نەیبات
پێ ی بڵێ قوربان ، ئیتر وادەی با نەماوە
لە وڵات زریانە هەموو شتێك ئەبات
غەریبی
وام لێ هاتووە لە غوربەتیش
هەست بە غەریبی خۆم نەکەم
چەندە دوور بم لە نیشتمان
خە م و خەفەت بەبا ئەدەم
نیشتمانێك کە سەرۆكو بنەماڵەی
دزو جەردەو پاسەوان بن
نازانم بۆ چیمە ، چی لێ بکەم
شەهید
لە شۆڕش و خەباتدا ، شەهید شەهیدی لەسەر شان بوو
بۆ یەك ئاوات تێکۆشانیان بە یەکسانی و بێ ووچان بوو
هەرکە خەبات ئاواتی برد بەرەو قاپیەی دایکی شەهید
لە ڕێگادا تووشی دز هات ، دزو جەردەی لە بان شان بوو
یادەوەری
نازانم چۆن ژیان بدوێنم
تاڵ و شیرنی بخوێنمەوه
ئەوەی ماڵ ئاوای کردووەو ئەکا
ئیتر هەرگیز نایبینمەوه
یان هەر نەبێ
کات ژمێری تەمەن ڕاگرم
تا ئەو کاتەی
ژیان بەگشتی ئەنووسمەوه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست