کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کەرکوك

Saturday, 08/04/2017, 22:14


کوان ئەوانەی کە ئەیان ووت
کەرکوك دڵی کوردستانەو
  سەد لە سەدە
لە پشتاوپشت خوێنمان بۆدا 
 لە یەك سەدە 
سازشی هەرگیز  لەسەر ناکەین
کوردستانیەو  هەر بە کوردستانیش بەندە
ئەی ئەوانەی تر  وا  لە کوێن
کە ئەیان ووت  قودسی کوردە  
هەر  بەکەرکوك سەرمان  بەرزەو
دوژمن سەری دای  لە بەردە
دەگ داڕزێن قوڕتان بەسەر
هەموو شتێکتان ئاشکرا یە
لە سای گیرفان یا لە ترسان لە پاڵ پەردە 
نەنگە  بۆ کورد ، بۆ تاکی کورد 
 ئەوەی پێتان ئەڵێ مەردە
زۆر دەمێکە  فرۆشتووتانە 
ئەو دوو ناوەی لە ژێر تۆزو  غوبارو گەردە
 ئیتر کەرکوك لە قودسەوە بوو بە حەج و
لە دڵێشەوە بوو بە گەدە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە