هەڵەبجە
Monday, 20/03/2017, 3:20
هەڵەبجە زامێکی قووڵ و
سارێژ ئەستەمە
لە سنوورێکی دیاری کراودا
نالەو فرمێسك و خەمە
هەموو ساڵێ لە شانزەی سێ
لە باوەشی مانگی شومی ڕەشەمە
بۆنی سێوێکی ژەهراوی دێ
بۆ فراوین و خۆراك ژەمە
ئاسۆی لەژێر چار شێوی ڕەش
گۆنای دیارە هەورو تەمە
ئای ی ی ی کە فرمێسکی
چەند دژوارو جەرگ بڕە
ووشك نابنەوە و کاڵ نابنەوە
لە باوەشی دەردو خەمە
لەساڵ یادیش بۆ خودی شار
دۆزەخێکی جۆش دراوە
بۆ بەر پرس و بازرگانە زۆڵەکانیش
حەج و کانی و ئاوی زەمزەمە
فراوین : نانی بەیانیان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست