نزا
Saturday, 04/03/2017, 2:10
نزا ئەکەم خوایە لە تۆ
هەژار لە وڵات باری خوارە
بەگەورەیی و ڕەحمی خۆتا
بە زەییت بێ ، بەو هەژارە
گەر موساشیان بۆ نانێری
یوسفێکیان بۆ بنێرە
تاڵانچی یەکان تاڵانیان کرد
نیشتمان بە سەروو ژێرە
سەرو بەریان دابەش کردوە
هەژار بێ بەش بوو لەو خێرە
ئەو ڕزقەی بە وڵاتمت بەخشی
هە موو گیانداری پێ تێرە
لای سەرۆك و سەرداری کورد
دروێنەکراو ، کەوتە گێرە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست