بۆ پێشمەرگەو شەهیدانی وڵات
Friday, 21/10/2016, 18:54
ئێوەن بە روح و بە گیانی پاك
بۆ پاراستنی نیشتمان
زۆر بە جۆش و خڕۆشن
باکتان نیە بە سەروەت و ماڵی دونیا
بۆ سەربەرزی نەوەی گەل و
کوردستان تێ دەکۆشن
ئەو خاکە پیرۆزەی ئەیپارێزن
ژێرو ژووری گشت گەوهەرە
کەچی خۆتان هەر کرێ گرتەو
هەر لە کاسەی هەژاریدا ئەنۆشن
چاوەڕێ ی پاداشتی ژانی ژیان و
ماندوێتی خۆتان لە دز ناکەن
بۆ پەپوولەی بەجێ هێشتووی
دووای خۆتان بەپەرۆشن
هەزار نەفرەت لەو سەرۆك و
رێبەرانەی بە خوێنی ئێوە
بۆ پارووی چەورو حەڕام
لە باوەشی دوژمن و یا لە کۆشن
نیشتمانیش بە بێ ئێوەو
دووای ئێوە لەگەڵ دوژمن
وەکو مانگا بەبێ خاوەن
بە دوو قۆڵی ئەدۆشن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست