شاجوانی کوردستان
Monday, 10/10/2016, 21:58
لە کوردستانم پرسی
ئەوە شاجوانی تۆیە
خانم و خاتوون و ناسك
نازداری دەستەمۆیە
سوورو سپی و لێو ئاڵە
قژی نیگڕۆ و بەبۆیە
ڕەش و شین و سەوزو زەرد
ڕەنگ گۆڕێ چاوو برۆیە
جل و بەرگی ڕەنگینە
طاوسە و جوانی لە خۆیە
بۆنی بە رێگا ئەڕوا
وەک برنجی عەنبەر بۆیە
بە جوانی خۆی ئەنازێ
نەدیوی ماست و دۆیە
کوردستان ووتی نە خێر
ئەوەی ئەڵین درۆیە
شاجوانی من دیارە
دەست بە چەك و بڕنۆیە
لەقەندیل تیشکی خۆر و
گەزەنگی چوار ئاسۆیە
لە مەیدان نەڕەی شێرو
لە بەرزیش دا هەڵۆیە
لەبەرامبەر دوژمندا
باڵا دەست خاوەن شکۆیە
لەتەك خەنجەری دەبان
دەمی تیژی چەقۆیە
شا جوانی من سومبلی
ئازادی تاك و کۆ یە
شان بەشانی باب و برا
عاشقی سەربەخۆیە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست