بۆقە سەوزەکان
Sunday, 25/09/2016, 17:07
هەر زوو خۆم زانیم
ئەو بۆقە سەوزانە هی متمانە نین
لە وەرزی سەوز ئەخۆن و
لە سایەی زەردیش ئەژین
وەك قڕژالیش بە دوو سەر و
دوو ئاراستەی دژ بە یەکا
ئامادەن بۆ ڕێ بڕین
وەکو ماری جووتێ سەریش
سەرێکیان ژەهردارە
بۆ بەهاری ڕەش و ڕووت و
سەری تریش ئامادەیە
بۆ پاییز و بۆ گەزیین
وەکو سەگیش لەگەڵ گورگا
گۆشت ئەخۆن و
لەگەڵ مەڕیش ئەکەن شین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست