گورگ و داڵ
Wednesday, 21/09/2016, 21:44
لە دووڕیانێك کورد ئەبینم
وەكو مێگەل بەبێ شوانە
لەو دووڕیانەش پارتی گورگەو
وەکو سەگیش پاسەوانە
یەکیەتیشی تیا ئەبینم
هەروەکو داڵ بە ئاسمانە
نە ترسیان لە گورگە و
نە گورگیش ترسی لەوانە
جار ناجاریش لەسەر کەلاك
لەگەڵ یەکتر ناگونجێن و
دەمەقاڵی و شەریانە
ئەوانی تریش
وەك ڕێوی و چەقەڵ
بەدەوری کەلاك
قرچەی ددان و
خوڕەی وورگیانە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست