مەرد و نامەرد
Friday, 09/09/2016, 19:55
سەدامی گۆڕ بە گۆڕ
دوژمنی گەورەی کورد بوو
بەڵام مەرد بوو
نەك سەرشۆر
حسابی مەردی بۆ ئەکردی
هەر بە مەردیش ئەی فڕاندی
ئەیگرتی بەداو و تۆڕ
خۆراك و مووچە و
پێداویست دەستەبەر بوو
بە زیاد و زۆر
تا ئەو کاتەی سەری ئەبڕی
وەك قەل و پۆڕ
نەوەک ئەو نامەردانەی
حوکومڕانی بنەماڵەو
حکومەتی خۆجێ ی و
زۆڵ و خۆ خۆر
بە نامەردی برسیت ئەکەن
ڵێت ئەدزن، لێت ئەخۆن و
مووچەت ئەبڕن، ئەتفرۆشن و
ئەتڕفێنن و ئەتگەوجێنن
وات لێئەکەن نەفرەت بکەی
لە قەوم و نیشتمان
خۆزگە بخوازی بە گۆڕ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست