کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شیعرەکانم

Saturday, 04/06/2016, 20:19


ووتیان :
ئەزانی هەندێ لەشعرەکانت نامۆن و 
سەری شیعرە  جوانەکانی ترت  ئەخۆن
 ووتم :
کامانەن  تاوەکو داعش ئاسا
سەریان ببڕم و بەخوێن بیان شۆم
ووتیان :
ئەو شعرانەی دەم درێژی ئەکەن
له ڕووی گەندەڵ و  حکومەت 
سەرە خۆرەی تۆن 
ووتم :
ما هەموو شیعرەکانم ناکەم بەقوربانی 
ئەو شیعرانەی نەفرەت  ئەکەن 
لە حاکمی سەر بەتورك و عەرەب و عەجەم 
لەسەر خاك و نیشتمانی  خۆم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە