داعش و حەشدی شەعبی
Wednesday, 27/04/2016, 3:48
چاپی دوو ڕووی یەك دراون
دوو گڕوپی نا ئیسلامی بەدناون
تێنووی خوێنی یەکتر و
بە خوێنیش ئاو دراوون
بەڵام لە قەزیەی کوردی
تەواوکەری یەکتر و
دوو دەرلینگی یەك لیباسی دوراوون
دوژمنی کورد و
بۆ کورد لە ڕاوون
لە لایەكیان بۆمبی تەقیو و
لەلای تریش تەوقیت کراون
لە سەربڕین و لە سووتاندن دا
هاو شێوە و بەد و نەشیاون
بە ناو ئیسلام و لەسەر ئیسلامیش
هەژمار کراون
کەچی لە مرۆڤ و ئیسلام بوونیشدا
بەر نەفرەت دراون
بەشێکیان بە خەوارج و
سەگی ناو ئاگر ناو نراون
بەشەکەی تریش
بە ئەولادی موتعە و سیغە
ناو براون
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست