کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕه‌نگ

Sunday, 13/01/2013, 12:00






به‌ناوو چه‌ندین ڕه‌نگدا گه‌ڕام
تاكو ڕه‌نگێك هه‌ڵ بژێرم
بیده‌م له‌ به‌رۆکی خۆم
تا بتوانم به‌ ئاسانی
ئه‌م سه‌ر و ئه‌و سه‌ری
نیشتمانی پێ بگۆڕم


زه‌رد ووتی: من هه‌ڵبژێره
له ‌تیشك و وزه‌ی خۆرم
سه‌رقافله‌ی ئه‌یلول و
هه‌موو دانیشتن و کۆڕم
پایته‌خته‌که‌ت وه‌كو
دوبه‌ی بۆ ئه‌گۆڕم


سه‌وز ووتی: بێشك منم
له ‌به‌هار ئه‌چم و
له‌سینه‌ی به‌هار
نێرگزت بۆ ئه‌چنم
ووڵاتیشت بۆ ئه‌که‌م
به‌ده‌غل و دان و گه‌نم


شینیش ووتی: من تاقانه‌ و
پاشه‌به‌ره‌م
هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی مۆم و
حه‌یاته‌که‌ی ئه‌و شاره‌م
دوژمنی کۆشك و ته‌لار و
گشت خاوه‌ن پاره‌م
هاوشانی برسی و ڕووت و ئاواره‌م
هه‌ر خۆم شایسته‌ی هه‌ڵگری ئه‌و باره‌م


به‌ڵام که‌چی به‌دیم نه‌کرد
له‌و سێ ڕه‌نگه
*بێجگه ‌له کوشتن و دزین و‌ ته‌فره‌دان
له‌ناو ده‌می ئه‌و نه‌هه‌نگه
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی منی ڕاکێشا زیاتر
ڕه‌نگێکی کزی خاکی جه‌رگ بڕ
ڕه‌نگی ته‌پو تۆزی
به‌ر قاپیه ی ماڵی هه‌ژار
ناوه ‌ناوه‌ شه‌ماڵ ئه‌یبرد
به‌ره‌و کۆشك و دیوه‌خانه‌ی
مه‌سئوله کانی دزو به دکار



[email protected]
2013-01-12
* خاسیه تی ڕه نگی شینه

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە