کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ سه ر ده شت عوسمانی جوانه مه رگ

Sunday, 05/05/2013, 12:00





کاتێ که تۆیان ڕفان
شه ڕه فی ده سه ڵات و
مافیای ووڵات
هه روه ك و سه گ
له ئاوه ڕۆیی به رده م ماڵان
ئه خولانه وه و ئه یان لووران

کاتێ که تۆیان ڕفان
شار بێ میرو بێ حاکم بوو
ووشه ی تازه ی له دایك بووش
وه ك په یامی ئه وسای عیسا
ڕاپێج کراوی شیرو تیر بوو
بۆ له خاچ دان

کاتێ که تۆیان ڕفان
پایته خته که ی قه ڵاو مناره ت
یان به وته ی دوبه ی خۆیان
له ژێر تۆزو غه ڵبه غه ڵبی
دزو جه رده ی عه لی بابه و
چل دزان بوو بۆ شای دزان

کاتێ که تۆیان ڕفان
بکوژه کانت ویستیان
په نجه کانت یه که یه که بقرتێنن
ئه و په نجانه ی پێنووسێکی
بوێرو تیژیان کردبووه شان
به ڵام که چی نه یان زانی
له شوێن هه ر په نجه یه کی قرتاودا
هه زاران په نجه ی لێ دێته ڕووان

کاتێ که تۆیان ڕفان
له م لاو له ولا نه فره تی گه ل
بوو به وێردی سه رگۆی زبان
له ته ك شاری قه ڵاو مناره
په یامه که ی تۆیان گه یان
دڵ و قیبله ی کوردستانیش
ده سته و ئه ژنۆ له زیندان
دووا مه نزلی گوڵ ڕێژ کردی
له ته ك ژووانی کاکه سۆران

به ڵێن ڕه واندوزی
سوید



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە