بۆ هاورێ یه کی جیاواز ....
Friday, 09/08/2013, 12:00
من هه ڵگری خه می ووڵاتم
تۆ هه ڵ گری خه می گیرفان
من تامه زرۆی خه باتێکم
تۆ تامه زرۆی داڵی سه ر شان
من له ته ك ماف هاوار ئه که م
تۆش وه ك کوێرو که ڕو بێ زمان
من سوێند ئه خۆم به خوای گه وره
تۆ به سه رۆكی مافیا و دزان
من فرمێسکم بۆ هه ژاره
تۆ بۆ عه رزه و ماشێن و نان
لای من سه رۆك به ر پرسیاره
تۆ پێت فرۆشت خۆت و وویژدان
لای من نه فره ت بۆ گه نده ڵه
لای تۆ ش دۆلار چاووتی نووقان
لای من ووڵات داگیر کراوه
لای تۆ ئاشه و خۆت ئاشه وان
له کۆتاییش به یه ك ووته
به دڵ ناڵێم ته نها به زمان
پیرۆزت بێ ئه و مه رته به ی
خه باتی خۆت تیادا دۆڕان
به ڵێن رواندزی
3-8-2013
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست