چه‌ند پرسیارێک له‌ قادر عه‌زیز و هاورێکانی

Tuesday, 06/03/2012, 12:00













جه‌نابی قادر عه‌زیز به‌رێزت که‌ دیمانه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌کریت زۆر بێمنه‌تانه‌ ده‌لێیت هه‌رکه‌سیک شتێکی له‌سه‌ر من هه‌یه‌ با بیخاته‌ روو بۆیه‌ من لێره‌دا چه‌ند پرسیارێک ئاراسته‌ی تۆی به‌رێز ده‌که‌م به‌ ئومیدی ئه‌وه‌ی راشکاوانه‌ وه‌ڵامم بده‌یته‌وه‌ .

- به‌هرۆز گه‌لالی له‌ کتێبه‌که‌ی خۆی به‌ڵگه‌یه‌کی بڵاوکردۆته‌وه‌ که‌ تۆ به‌رامبه‌ری بڕیک پاره‌ دژ به‌ پارتی کۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسیت کردووه‌ که‌ گوایه‌ پارتی ده‌ستی گرتووه‌ به‌سه‌ر پاره‌ی برایم خه‌لیل به‌لام تۆ وه‌ڵامت بۆ ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ نه‌بوو بۆ؟

- له‌ گۆڤاری به‌ڵگه‌ که‌ جه‌مال عه‌بدولا ده‌ری ده‌کات باس له‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک ده‌کات که‌ قادر عه‌زیز مانگانه‌ بری (5) ده‌فته‌ر دۆلار له‌ مام جه‌لال وه‌رگرتووه‌ به‌ دزیی هاورێکانی، جه‌نابتان له‌ روونکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌ڵێیت شکات له‌و گۆڤاره‌ ده‌که‌م، به‌ڵام چونکه‌ هه‌واڵه‌که‌ راست بوو بێ ده‌نگه‌ت لێکرد بۆ؟

- مانگانه‌ به‌ریزت سه‌ردانی ئیران ده‌که‌یت ئه‌و هه‌موو سه‌فه‌ره‌ت بۆ ئێران ده‌چیته‌ چوارچێوه‌ی گومانی سیاسیی له‌سه‌رت، ئه‌مڕۆ 6/3/2012 کاتژمێر (3) ئێواره‌ به‌ یاوه‌ری (ئاسۆ قازی) جارێکی تر سه‌فه‌ری ئێرانت کرده‌وه‌.

به‌ریز کاک قادر ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ به‌ڵگه‌ و گومان نه‌بن له‌سه‌رت ئه‌ی چیت گه‌ره‌که‌ ده‌فه‌رموو وه‌ڵام بده‌وه‌ بابزانین ئێستا له‌ ئێران جی ده‌که‌یت ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە