هێرۆخان خوێنی دڵی مشک ئه‌خوات...
Wednesday, 19/08/2009, 12:00
هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین یاده‌وه‌ریه‌کی هه‌یه له‌گه‌ڵ گیانه‌وه‌رو باڵنده‌و زینده‌وه‌ره‌کاندا هه‌ر وه‌ک چۆن گیڤارا ده‌ڵێت (جگه‌ره و کێچ) هاوڕێی هه‌میشه‌یی شۆڕشگێڕه‌کانن، پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینی تیپی 55 ی قه‌رداغ بۆی گێڕامه‌وه ساڵی 1981 کاتێک برینداربوو له چالاکیه‌کی شاری سلێمانی بردویانه‌ته ماڵێک له گه‌ڕه‌کی جوله‌کان، بۆ پاراستنی گیانی و تیمارکردنی خستبویانه ته‌ویله‌ی ئه‌سپێکه‌وه، دیاره ئه‌و ماڵه به هه‌ڵوێسته بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر ئه‌سپێک و عهرهبانیهکی دوو چهرخهبووه که جاران پێیان ده‌ووت حه‌ماڵی ئه‌سپ و عه‌ره‌بانه، ئه‌و برینداره پێشمه‌رگه‌یه ماوه‌ی 15 ڕۆژ له‌و ته‌ویله‌یه‌دا ده‌بێته هاوڕێی مشکێک. مشكهکه هێنده له‌گه‌ڵیدا ڕادێت کاتێک که‌سانی خاوه‌ن ماڵه‌که خواردن و خواردنه‌وه بۆ پێشمه‌رگه‌که دێنن نهتهره ده‌بێت نه ڕاده‌کات، پاش ئه‌وه‌ی برینه‌کانی بڕێک ساڕ‌ێژ ده‌بن، شه‌وێک مه‌فره‌زه‌یه‌کی پێشمه‌رگه خۆیان ده‌که‌ن به ته‌ویله‌که‌دا تا هاوڕێکه‌یان بگه‌یه‌ننه‌وه شاخ، مشکه‌که به هه‌ر چوارده‌وری خۆیدا خول ده‌خوات و هه‌ر ئه‌وه نامێنێت که زمان بگرێت تا پێشمه‌رگه‌که دڵنیا بکاته‌وه که‌سانێک هاتوون جیاوازن له ده‌موچاوی خاوه‌ن ماڵه‌که، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه ئێستاله ئه‌وروپا وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆ ئه‌و مشکه له بری که‌ناری به‌ده‌یان مشک به‌خێوده‌کات.
مه‌به‌ست له‌م نمونه‌یه سوکایه‌تی پێکردنی گیانه‌وه‌رانه له‌لایه‌ن هێرۆخانی خانمی ئاخیر سه‌رۆک کۆمار‌و زه‌نده‌ق چوه‌که‌ی به‌ناو سکرتێری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه له مشک و پشیله‌و سه‌گ و پڵنگ وه‌ک له ژماره 146 ی گۆڤاری خاک‌دا به‌ناونیشانی (دڵی مشک) نوسینێکی بڵاوکردۆته‌وه.
سه‌یر ئه‌وه‌یه هێرۆ بانگه‌شه‌ی سه‌رپه‌رشتی منداڵه هه‌ژار و بێلانه‌کان ده‌کات، ئه‌و مناڵانه‌ی هه‌موویان په‌یوه‌ندیه‌کی زۆر خۆشیان هه‌یه له‌گه‌ڵ مشک و سه‌گ و پشیله، به‌و پێیه‌ی گشت ئه‌و منداڵانه په‌روه‌رده‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌که هه‌ژار نشینانهن که هه‌رده‌م چاوشارکێیان له‌گه‌ڵ مشک و سه‌گ کرده‌وه له گوێسه‌بانه به گڵ ڕیژکراوهکانی سه‌ربانی ماڵه‌کانیان.
شاخی برزو بالۆسه دوو لوتکه ههرهسهختهکهی شه‌ڕگه‌ی قه‌یوان _ ماوه‌تی ساڵی 1986 بووون، به‌عس و نۆکه‌ره‌کانیان به سه‌رپه‌رشتی (عبدول جه‌بار شه‌نشل) به نوێترین چهکوجبهخانهوه په‌لاماریاندا و سه‌ره‌نجام شکستیان خوارد، هه‌موو ئه‌و دۆڕاندانهی به‌عس به‌شێکی زۆری به‌ر ئه‌و سه‌گه ده‌که‌وێت که کاتێک پێشمه‌رگه‌کان له به‌رگریدا ماندوو شه‌که‌ت ده‌بوون. سه‌گه به‌وه‌فاکه‌ی پێشمه‌رگه گوێی قوڵاخ ده‌کرد و کاتێک گوێی له جموجۆلی هێرشی نوێ ده‌بوو به (قورسکه قورسک) پێشمه‌رگه‌کانی به خهبهردههێنا.
دلێری شێخ ڕه‌زا فه‌رمانده‌ی که‌رت بوو له تیپی 47 ی پیره‌مه‌گروون سه‌گێکی هه‌بوو له هه‌ر چالاکیه‌ک بۆ ناو شاری سلێمانی پێش پێشمه‌رگه‌کان ده‌که‌وت، ئه‌و سه‌گه وه‌ک ده‌لیلی مه‌فره‌زه‌که ڕۆڵی ده‌بینی، گه‌ر که‌مین هه‌بوایه له‌سه‌ر شه‌قامی شه‌ستیه‌که‌ی سلێمانی قروسکهیهکی ده‌کرد، گه‌ر کهمینیش نه‌بوایه بێده‌نگ ده‌بوو تا پێشمه‌رگه‌کان بێ زیان بگه‌نه سلێمانی و کلکی چه‌ند جاش و سیخوڕێک ببڕن.
ئه‌م نموونانه باری ده‌روونی هیرۆ ده‌رده‌خات که چۆن ئه‌و مشک و پشیله‌و سه‌گانه بونه‌ته دروستکردنی خۆی و هاوسه‌ره نه‌خۆشه‌که‌ی یان چۆن خه‌رمانی خه‌باتی کۆکراوه‌ی مشک و پشیله و سه‌گه به‌وه‌فاکانی کوردستان کاوێژ ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ی پێویسته بچێته لای دکتۆری نه‌فسی خۆی و جهلالهو زۆر سه‌هوون له‌مه‌ودوا خوێنی پاکی مشکه‌که‌ی سه‌رده‌می ئیختفای پێشمه‌رگه‌که‌ی گه‌ڕه‌کی جوله‌کانی سلێمانی بخۆن.
لینکی نوسینه‌که‌ی هێرۆ:
http://www. khak. org/pdfs/x1462. pdf?Bilawkirawe=146&Jimare=901
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست