حمەی حاجی مەحمود و ئێران.!
Friday, 20/01/2012, 12:00
لە میانەی بەرنامەیەکی ئێن ئاڕ تی ئیوارەی ١٧/١/ ٢٠١٢ لەسەر پەیوەندیەکانی سۆسیالیست بەئێرانەوە کاکە حمە بۆ خۆدەرباز کردن لە واقیئی ڕاستیەکەی تاوانی پەیوەندیەکانی خستە ئەستۆی خاڵە حاجی.
بەڕێوە بەری بەڕێزی بەرنامەکە دەبوایە پرسیارەکەی لەسەر پەیوەندی خوودی کاکە حمەمە بکردایە لەگەڵ ئێران ، ئەو پەیوەندیانەی تەنها پەیوەندی بە خودی خۆیەوە بووە نەک سۆسیالیست ئەمەش لای ئەو هەڤاڵانەی سەرکردایەتی ئەوکاتەی شاخ ئاشکرایە بە تایبەتی ئەوانەی لە ژیاندا ماوون ، هەمومان ئەزانین کە کاکە حمە نیمچە سەرکردایەتیەکی بۆ خۆی دروست کردوو کە بەبێ ئاگاداری مەکتەبی سیاسی پاسداری ئەهێنا بۆ ڕووی شارەزور و قەرەداخ و ناوچەکانی تر . پەیوەندیەکانی کاکە حمە و خاڵە حاجی زۆر جیاواز بوو، ئەوە تاوانە پەیوەندییەکانی خۆی بە سەرەتای خاڵە حاجیەوە ئەبەستێتەوە ، ئەوەمان لە بیر ماوە کە لەگەڵ شێخ محمد شاکەلی نێوانیان باش نەبوو لەسەر ئەوەی کامیان زیاتر پیاوی ئیران بن ئەوەبوو لە پاش هەڵوەشانەوەی سۆسیالیست هەریەکەیان کەوتنە دو سەنگەری جیاوازەوە حمە لای پارتی و شێخ محمدیش لای یەکێتی دواتر حمە لەسەر داوای ئێران لە پارتی هاتەدەرەوە لە سەر داوای ئێران و ڕیکخراوێکی تازەی دروست کرد بەناوی حیزبی سۆسیالیستی دیمکرات کوردستان بۆ هەموو لایەک ڕوون بێت کە ئەم ڕێکخراوەدرێژە پێدەری حزبی سۆسیالست نەبوو وەک ئەوەی هەندێک جار حمە باس لەوە ئەکات کە درێژە پێدەری ئەو حزبەیە .
کادیرێکی سەربەخۆ... سلیمانی
سەرنجی کوردستانپۆست: کوردستانپۆست هەندێ بڕگەی سانسۆر کرد، ئەویش لەبەر ئەوەی ئەم بەڕێزە بە ناوی خوازراوەوە نووسیوێتی و بەڵگەی بۆ هەندێک لە قسەکان پێ نییە، بۆیە ئێمە ناچاربووین کەمێکی لێ سانسۆر بکەین، ئەگەر ئەم بەڕێزە بە ناوی خۆیەوە بینووسیبایە ئەوا ئێمە هەموویمان بۆ بڵاودەکردەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست