وه‌زیری ته‌ندروستی له ژوره‌كه‌ی خۆت وه‌ره ده‌ره‌وه‌و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی سۆرانی تایبه‌ت بكه له هه‌ولیر
Monday, 28/12/2009, 12:00
به‌ڕێز وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌گه‌ر ئاگاداری وه‌زعی ئه‌و كه‌سانه نیت كه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی سۆرانی تایبه‌ت له شاری هه‌ولێر كه تایبه‌ته به منداڵی بلوری (گفل انابیب) ده‌كه‌ن ئه‌وا له رێگه‌ی ئه‌م نوسراوه‌وه ئاگاداری به‌رێزت ده‌كه‌م كه سنورێك بۆ چه‌ته‌كانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه دابنێن چونكه به‌راستی قۆڵبرینه‌كانیان له تام ده‌رچووه ، به‌ناوی ئه‌وه‌ی مناڵ ده‌به‌خشن به و كه‌سانه‌ی كه تاكو ئیستا منداڵیان نی یه ، ره‌نگه ئاسایی بێت كه دكتۆرێك حه‌ق ده‌ستی عه‌مه‌لیاتێك چه‌ند وه‌ربگرێت به‌ڵام هه‌رگیز ئاسایی نی یه كه دكتۆره‌كه به‌زۆر عیلاجت پێ بفرۆشێت واته ئیجبارت بكات كه ده‌بێت لای خۆی عیلاجه‌كان بكریت ، له كاتێكدا سعری عیلاجه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌رمانخانه‌ی ده‌ره‌وه‌دا سێ به‌رامبه‌ره ، به‌ڕێز وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ردانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه ده‌كه‌ن دیاره به ویستی خۆیانه كه ده‌چنه به‌ر ده‌ستی ئه‌و دكتۆره یه‌ی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه كه (دكتۆره اگیاف حسن) من یه‌كێكم له‌و نه‌خۆشانه كه دووه‌م جاره سه‌ردانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه ده‌كه‌م بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر به‌ڵام كاتێك دكتۆره عیلاجت بۆ ده‌نوسێت ده‌بێت لای خۆیان بیكڕیت كه لای خۆشیان به ئاره‌زوی خۆیان وه‌كو ئه‌وه‌ی جوله كه‌یان كه‌وتبێته به‌رده‌ست سعر داده‌نێن بۆ عیلاجه‌كانیان ، ره‌نگه جه‌نابتان بڵێن ئه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ته سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نی یه ،یان بڵێن نرخی ئه‌م جۆره عیلاجانه خۆیان گرانن و ده‌رزیه‌كان ده‌رزی هۆرمۆنن وه له نه‌خۆشخانه‌كانی تر كه ئه‌م جۆره عیلادانه ده‌كه‌ن ئه‌م شێوه‌یه نی یه نه توانیت به ویستی خۆت له ده‌رمانخانه‌ی ده‌ره‌وه بكریت ئه‌م جۆره قانوونه ته‌نها له نه خۆشخانه‌ی سۆرانی تایبه‌ت ده‌ست ده‌كه‌وێت بۆ ئاگاداری جه‌نابتان . به‌ڵام خۆ نه بووه به یاسا دكتۆر ئیجباری نه‌خۆش بكات كه ده‌بێت ته‌نها ده‌رمانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به‌كاربهێنێت له كاتێكدا بۆ نمونه یه‌ك ده‌رزی له ده‌رمانخانه‌ی ده‌ره‌وه به (20000) بیست هه‌زاره لای ئه‌وان به (75000) حه‌فتاو پێنج هه‌زار دینار پێت ده‌فرۆشن وه هه‌ردووكیان یه‌ك جۆر‌و یه‌ك كارگه‌و یه‌ك وڵاتیشن وه دوای پرسیار كردن بۆم ده‌ركه‌وت كه هه‌ردوو كیان له یه‌ك سه‌رچاوه ده‌رمانه‌كان ده‌هێنن به‌لام دكتۆر پرسیار ده‌كات ئه‌گه‌ر لای خۆیان ده‌رمانه‌كانت نه‌كریبێت ئه‌وه نایه‌ڵێت به‌كاری بهێنیت و ئیلا ده‌بێت ئه‌وه‌ی خۆیان بكریت ،، وه یه‌ك فحسی خوێن (150000) سه‌دوو په‌نجا هه‌زار دیناره وه كه پرسیاریش ده‌كه‌یت بۆ نرخ واگرانه ده‌ڵێن ئامیره‌كانمان گران كریوه ره‌نگه ئه‌م دكتۆره بێڕزه بیه‌وێت نرخی ئامیره‌كان به چه‌ند نه‌خۆشیك پڕبكاته‌وه . به‌راستی جه‌نابی وه‌زیر ئه‌مه نه‌ك قۆڵبڕین به‌لكو لاوازی حكومه‌ت و خودی جه‌نابتان ده‌گرێته‌وه ئه‌گه‌ر چاره‌یه‌كی ئه‌م بی یاسایی یه‌ی ئه‌م قۆڵبڕی بێ ویژدانانه نه‌كه‌ن چونكه خه‌ڵكی مه‌جبوورن ئه‌گه‌ر به هه‌ر نرخێك بێت منداڵێك بهێنێته بوون به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئیستغلالی خه‌ڵكی بكرێت و خه‌ڵكی بڕوتێنه‌وه‌و نه‌فره‌ت له‌و كاته‌ش بكات كه چاوی به‌و دكتۆره به‌د فه‌ێاڵه ده‌كه‌وێت . دڵنیابه جه‌نابی وه‌زیر له‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌دا بازرگانی به‌ناوی پیرۆزی دكتۆره‌وه ده‌كرێت وه بۆ راستی ئه‌م قسانه‌ش ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه بكه‌ن و به‌راوردی نرخه‌كان بكه‌ن له‌گه‌ڵ ده‌رمانخانه‌ی ده‌ره‌وه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست