دەنگى كەس و كارى كاكە (رێباز رەحیم) و بێ دەنگى كەس و كارى كاك (نجم تاڵەبانى)

Sunday, 05/02/2012, 12:00





ئەمرۆ چوار رۆژە خەڵكى باڵەكایەتى خۆ پیشاندان سازدەكەن و نارەزایى دەردەبرن وو رێگە دەگرن بەمەبەستى رادەسكردنى بكوژى رێباز رەحیمى كوریان و كوشتنەوەى لە هەمان شوێن بۆ ئەو مەبەستە هەموو چین و توێژەكانى دەڤەرەكە رژاونەتە سەر شەقام سەرەراى سەختى كەش و هەوا وئامادەش نین واز لە خۆ پیشاندانەكەیان بێنن تا بكوژى كورەكەیان سزاى خۆى وەرنەگرێت
لێرە پرسیارێك ئاراستەى عەشیرەتى تاڵەبانى دەكەم
خەڵكى دەڤەرى باڵەكایەتى ئەوها داواى بكوژى كوریان دەكەن و هیچ متمانەو باوەریان بە دادگاو حكومەتى هەرێم نییەو دەزانن بە حەوت پشت خزمی یەكێك لە مەسئولەكان بێت بەردەبێت ئەى ئێوەش بكوژى (نجم تاڵەبانى) كورتان وا لە هەرێمەو میوانى یەكێكە لە عەشیرەتەكەتان ئێوە بۆ بێ دەنگن و داواى بكوژى كورتان ناكەن
ئەگەر ئێوەش برژێنە سەر شەقام (نجم تاڵەبانى) دەبێتە كورو باوكى ئێمەش و ئێمەش دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگى ئێوە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە