عوسمان ڕەوەندۆک چۆن کوژرا ؟!
Thursday, 06/10/2016, 7:48
ڕەوەندۆکەکان خۆیان لەسەر عەشیرەتی برادۆست حسێب دەکەن وخۆیان بە برادۆست دەزانن و بەشێکی زۆرشیان موریدی شێخانی سورچین ،،، مێژووی هاتنیان نازانم بەڵام نزیکەی دە ماڵێکیان لە قەسرەی باڵەکایەتی نیشتەجێن و بوونەتە خەڵکی باڵەکایەتی ،،،،
ڕەوەندۆک لە قەسرێ زۆربەیان هەوادار ئەندامی پارتین و خۆیان بە پارتی دەزانن ،،،،،، عوسمان ڕەوەندۆک و براکانی هەموویان پارتی بوون تەنانەت ڕەحمانە کۆری برای نزیکەی ٤٥ ساڵە خەربەندەو سەرپریشتیاری تەویلەکانی ماڵی بارزانیە ،،،
لە ساڵی ۱۹۹٦ سەردەمی شەڕی ناوخۆ و قات و قڕی عوسمان ڕەوەندۆک تۆمەتبار دەکرێ بەوەی کە داربەڕوەکی بۆ سوتاندن بڕیتەوە و داربەڕوەکە لەسەر ڕێگای قەسرێ دیلمان بوو .
پارتی عوسمان شوێن بزر دەکا بەتۆمەتی ئەوەی گوایە پێش ئاشبەتاڵ مەلامستەفای بارزان جارو بار لە ژێر ئەودارەدا پشووی دایە و دارێکی موقەدەس و پیرۆزە بۆ کەس نەهاتووە بیبڕێ و بەریبداتەوە .
دوای مانگێک عوسمان بە کوژراوی دۆزرایەوە و پرسە دانانیشی قەدەغە کرا و خەڵکی باڵەکایەتی هەموو ئەو ڕاستیە دەزانن کە عوسمان لەسەر دار بەڕوەکەی بارزانی چووە کاروانی تیرۆر کراوەکان ،،،،
کەچی ئێستاشی لەگەڵ دابێ کەس و کارەکەی عوسمان هەموویان پارتین .!
ئەحمەد هەڕنە
باڵەکایەتی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست