کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەزیری خوێندنی باڵا یا فەڕاشێكی بێ دەسەڵات؟

Friday, 16/09/2016, 20:55


دەست بەكاربوونی وەزیرەكانی یەكێتی لە كابینەی حكومەت، هەر دۆڕانێكی سیاسی نەبوو بەڵكە شكستێكی تاڵ بوو بۆ هەموو بوارە گرنگەكان لەسەرو هەمویانەوە خوێندنی باڵا و زانكۆكان.
یوسف گۆران كە ئێستا لە پۆستی وەزارەتی خوێندنی باڵایە، بەهۆی بێ دەسەڵاتی و ترسنۆكیەوە كراوە بە بوكەڵەیەك بەدەست مودیر عامەكانی پارتی ئەوەش كۆمەڵێ كێشەی گەورەی دروست كردیە كە گرنگ ترینیان بریتین لە
یەك/ كۆمەڵێ زانكۆی ئەهلی بێ مستەوا لەلایەن پارتیەوە كراونەتەوە، زۆربەی كادرانی پارتی بە پارە لەو زانكۆیانە ئەخوێنن، لیژنەی زانستی وەزارەت بریاری داخستنی داون، كەچی وەزیر ناوێرێ جێبەجێ ی بكاتن.
دو/ وەزیری خوێندنی باڵا بەپێی نووسراوی ژمارە (886) لە رێكەوتی (1/7/2015) مەرجی تاقیكردنەوەی تۆفڵ و ئایڵزی بۆ مامۆستایانی زانكۆ داناوە، بەڵام كارەساتەكە ئەوەیە كە خۆی هەڵگری هیچ یەكێك لەو بڕوانامانە نیە! 
سێ/ ئێستاش ساڵانە كۆمەڵێ كادیری یەكێتی و پارتی بە كورسی تایبەت ئەچنە خوێندنی ماستەر و دكتۆرا، مەرجی (تەمەن+ دەرەجە)یان بۆ لائەبرێ، یەكێك لەو كەسانەش عارف روشدی بوو كە سەركردایەتی پارتیە.
چوار/ وەزیر چونكە خۆی دەستی نوسین و لێكۆڵینەوەی نیە، دەیان مامۆستا بونەتە پرۆفیسۆر و پرۆفیسۆری یاریدەدەر بەبێ ئەوەی هیچ لێكۆڵینەوەیەكی بڵاوكراوەیان هەبێ. تەنانەت زیاتر  30 زانكۆ و پەیمانگا هەیە بەڵام نیو ئەوەندە گۆڤاری زانستی لەو زانكۆیانە بڵاو نابنەوە!!!.
پێنج/ وەزیر چونكە باكی لە پارەی قوتابیان و فێرخوازان نیە، لەجیاتی ئەوەی دەیان پرۆفیسۆر لە وڵاتانی بیانیەوە بهێنێتە زانكۆكان بۆ وانەبێژی ماستەر و دكتۆرا، لەبەر نزمی ئاستی زانكۆكانی كوردستان، فێرخوازان ناچارن پارەیەكی زۆر لە خوێندن لە وڵاتانی دەرەوە سەرف بكەن. 
شەش/ ترسنۆكی وەزیر لە ئەنجومەنی وەزیران، وایكردوە كە نەوێرێ لەو هەموو داهاتەی زانكۆ ئەهلیەكانی سەربە وەزارەت، روبعێكی داهاتەكەی بۆ مەسروفاتی زانكۆ حكومیەكان سەرف بكرێت. بۆیە قوتابیان و فێرخوازان هەر لەسەر كورسیە شكاوەكانی جاران و لەناو هۆڵی بێ تاقیگە و بێ ئامێری زانستی وانە ئەخوێنن.
حەوت/ وەزیر چونكە خۆی خاوەنی معاشێكی خەیاڵیە، ئاگای لە بێ موچەیی خەڵك نەماوە، ئەبێ لە سەرەتای ئەمساڵەوە فێرخوازان و قوتابیان پارە بە بەشی ناوخۆیی بدەن.
هەشتەم/ بە درێژایی ساڵی رابردوو ئێمەی قوتابی و فێرخواز هیچ دەرماڵەیەكی زانكۆمان وەرنەگرت بە بیانوی قەیرانی دارایی! لەكاتێكدا لەدوای راپەرینەوە شتی وا ڕووی نەداوە لە زانكۆكان.
نۆ/ دۆسیەی گەندەڵی ئەو مامۆستایانەی شەهادەی تەزویریان لە وڵاتانیترەوە هێناوە، هیچ بەدواداچوونێكی بۆ نەكرا و پەردەپۆش كرا، چونكە وەزیر حیزب دایناوە و ئەو مامۆستایانەیش كادیری حزبن. 
دە/ بێ هەڵوێستی وەزیر گەورەترین هۆكاری دواكەوتنی موچەی ئوستادان و كارمەندانی زانكۆیە كە روبعە موچەیەكیان پێ رەوا نابینن، باشە فێرخوازان تاوانیان چیە بەهۆی مانگرتنی مامۆستایانی زانكۆوە دەوامیان بفەوتێ؟ جەنابی وەزیر بۆ نەیتوانی فشار دروست بكات كە مامۆستای زانكۆش وەك ئاسایش و پۆلیس پێویستن و نەهێڵێ موچەیان بخورێ؟ وەڵامەكە ئەوەیە كە وەزیرەكە بۆ خاتری موچە و پۆستەكەی خۆی بۆتە فەراشێكی بێ دەسەڵات لەبەردەم پارتی و بارزانی.
پەروا حەسەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە