کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کورد و گه‌مه‌ی سایکۆلۆژی هه‌ڵبژارتن

Monday, 20/07/2009, 12:00


هه‌میشه‌ کورد هه‌م وه‌ک سه‌رکرده‌و و هه‌میش وه‌ک خه‌ڵکانی ئاسای ناو کۆمه‌ڵگا تاوانه‌کانی پێش نه‌که‌وتنی وڵاته‌که‌ی خۆیان خستۆته‌ باڵ نه‌یارانی، به‌تایبه‌ت داگیرکه‌رانی کوردستان. تا ئێستا نه‌م دیتوه‌ و نه‌م بیستوه‌ که‌ هه‌ڵسه‌نگاندنێکی جیاوز له‌و کاوێژانه‌ی ڕابردوو کرا‌بێت، یان لێکۆلینه‌وه‌کی راست و دروست کرابێت که‌ هۆی چییه‌ ‌ کورد له‌ ژێر سێبه‌ری حکومه‌تی کوردیش دا هه‌ر هه‌مان خۆدووپاتکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی ڕابردووی ده‌کات.

سه‌رکرده‌کان هه‌م له‌ کاتی شۆڕش دا و هه‌م له‌کاتی گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات دا هه‌ر که‌ کاتیان بۆڕه‌خساوه‌ و کاریان به‌ خه‌رڵک بوو، ده‌میان کردۆته‌وه‌ و تا تونیویانه‌ به‌ شان و باڵی خه‌ڵکی کوردیان هه‌ڵا گوتوه‌ که‌ کورد قاره‌مانه‌، زوڵملێکراوه‌، شۆڕشگێڕه‌، و یان مه‌ترسی دوژمنانی هه‌میشه‌ له‌سه‌ر و ئه‌وه‌ ئێمه‌ین که‌ به‌رگری له‌ خه‌ڵک ده‌که‌ین ده‌نا دوژمنانی کورد، زاریان وه‌ک گورگ کردۆته‌وه‌ و‌ کورد به‌ساغی قوت ده‌ن. له‌هه‌مان کات دا ده‌ستور به‌هێندێک ماستاوچی نوسه‌رو ڕوناکبیری لایه‌نگریان ده‌ده‌ن که‌ به‌شان و باڵی کاکی سه‌رکرده‌ هه‌ڵابڵێن و کۆمه‌ڵێک له‌ به‌کرێگیراوه‌کانیان له‌ ناو خه‌ڵکدا چه‌پڵه‌بارانیان بکه‌ن. به‌م شیوه‌یه‌ کڵاویان ناوه‌ته‌ سه‌ر زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ساوێلکه‌ و کاریان سه‌ری گرتوه‌. هه‌م سه‌رکرده‌کان ئاغایه‌تی وکاسپی خۆیان ده‌که‌ن و هه‌م هێندێک ماستاوچی و به‌کرێگیراویش نێوێک بۆ خۆیان ده‌رده‌که‌ن و مووچه‌ی مانگانه‌شیان وه‌رده‌گرن.

به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێکۆلینه‌وه‌کی دروست بکه‌ین له‌ سه‌ر دواکه‌توویی کورد، به‌شی هه‌ره‌ زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر خۆی کورد نه‌ک نه‌یارانی و نه‌ک داگیرکه‌رانی کوردستان. بۆ وێنه‌ باشوری کوردستان بۆ ماوه‌ 18 ساڵه‌ سه‌ربه‌خۆیه‌وه‌، به‌ڵام ڕاشکاوانه‌ بڵێم، ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان هێچ پێشکه‌وتنێکی ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی، کوردایه‌تی به‌خۆوه‌ نه‌دیوه‌، له‌ به‌رانبه‌ر به‌شه‌کانی تری کوردستان که‌ له‌ ژێر چه‌پۆکی دوژمنانی کوردیش دابوونه. ته‌نانه‌ت به‌شه‌کانی تری کوردستان له‌ بواری وشیاری کۆمه‌ڵگه‌ و ئازادیخوازیدا توانیویانه‌ له‌ حکوومه‌تی مه‌رکه‌زی داگیرکه‌ریان پێشتر که‌وه‌ن، که‌ ئه‌وه‌یان له‌ باشوری کوردستان به‌داخه‌وه‌ به‌رعه‌که‌سه‌. دیاره‌ ئاره‌زووی هه‌موو کوردێکی نیشتمان په‌روه‌ره‌ که‌ بست به‌ستی نیشتمانه‌که‌مان ئازاد بێت و له ژێر سێبه‌ری کورد دا ڕێبه‌رایه‌تی بکرێت تا نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر.

با بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنی باشور که‌ من به‌ کورتی و له‌ چه‌ند خاڵ دا ته‌نیا وه‌ک شه‌ڕی سایکۆلۆژی کۆمه‌ڵێک به‌رژه‌وه‌ندی خوازی ده‌بینم که‌ هیچ کامێک له‌ لیسته‌کانی به‌شدار بوو سه‌ر به‌جه‌ماوه‌ر نینه‌ و بۆ کوردستان و بۆ کوردایه‌تی نه‌ قه‌ت کاریان کردوه‌ و نه‌ قه‌ت کاریش ده‌که‌ن:

- به‌ر هه‌ر شتێک پارتی و یه‌کیه‌تی ده‌نگه‌کانیان 2 مانگ پێش له‌ تورکیه ‌و‌ ئێراه‌نه‌وه‌ ته‌زویر کردوونه‌ و هه‌ڵبژاردن ته‌نیا کایه‌ی تائه‌تریه ‌وبۆ شه‌رعییه‌ت به‌ خۆدانی خۆیانه‌، ئه‌گینا بزانن که‌ ئه‌م هه‌ڵبژارتنه‌ وه‌ڕاستی ده‌گه‌ڕێت، ئه‌وه‌ به‌ هه‌موو توانایان هیرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر دژبه‌ره‌کانیان و تێکیان ده‌شکێنن.

- نه‌وته‌وه‌یه‌کی که‌ به‌م شیوازه‌ پێشوازی له‌ جه‌لال و مه‌سعود ده‌کات، هه‌ر شیاوی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌وانه‌ش سه‌رکرده‌ی بن. له‌ باشووری کوردستان 70% خه‌ڵکی ده‌ورانی سه‌ددام، جاشی حکوومه‌ت بوون و معاشی شانازی جاشایه‌تیان وه‌ر ده‌گرت، ئێستاش هه‌مان جاشانه‌ن و معاشی پێشمه‌رگایه‌تی وه‌رده‌گرن. بۆ ئه‌و خه‌ڵکانه‌ش جیاوازی نییه‌ کێ معاشیان پێبدات، ئه‌وه‌ به‌ ئاهه‌نگی ئه‌و هه‌ڵده‌په‌ڕن. ڕۆژێک " کێ نوغڵی کرد به‌ شه‌کر، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن لبه‌کر"یان ده‌گوت، ڕۆژێکیشیان " سه‌دامه‌ زێڕه‌" و ئه‌م ڕۆژ " بارزانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی" بۆ ده‌ڵێن.
نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌ نوسه‌ر و ڕوناکیره‌کانی 90% ماستاوچی ده‌سه‌لاتن و ته‌نیا هه‌ستیان ئه‌وکاته‌ ده‌بزویت که‌ دولار ده‌بینن ئه‌گینا خه‌وتونه‌ و نه‌ گویان ده‌بیسیت و نه‌ چاویان ده‌بێنێت. جا بۆیه‌ ئه‌وه‌نده‌ی که‌ پێشیش که‌وتوین له‌ فشاری ژێرده‌ستی داگیرکه‌رانمان دابووه‌، ده‌نا ڕاستی له‌به‌ر هه‌ڵپه‌ڕکه‌ و شه‌ڕه‌ په‌ڕۆ و من منۆکێی ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵی و دزی کرن کاتی پێشکه‌وتنمان نییه‌.

- هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ وا وێده‌چیت که ‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی باشوردا ده‌سه‌ڵات به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی ته‌زویره‌وه‌ دێته‌وه‌ سه‌ر کایه‌ و پاشان به‌ توند و تیژی له‌ ماوه‌یه‌کی کورت دا لایه‌نی به‌ ناو ئۆپۆزسێۆن سه‌رکوت ده‌کات و ده‌ستورێک که‌ خۆیان دایان ڕشته‌وه، ‌ به‌ ته‌زویرێکی تر تێده‌په‌ڕێنن و ئیتر سه‌ددامانه‌ ده‌یکه‌نه‌ ڕاوه‌ کورد، و هه‌ر که‌س ده‌نگ هه‌ڵبڕێت، زمانی ده‌بڕن.

- له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی حکوومه‌ته‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان، زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌ره‌و حکوومه‌تی مه‌رکه‌زی عێڕاق ڕاده‌کێشرێن و مه‌ترسی ئه‌وه‌ ده‌کرێت که‌ ئاواته‌خوازی ژێرده‌ستی عه‌ڕه‌بێکی زۆردار ‌بن تا کوردێکی زۆردار.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە