گه‌شتی کوردستان................!!.
Thursday, 29/07/2010, 12:00
دوا به دوای سوتانی ئه‌و ئوتێله له سلێمانی شتێک زۆر سه‌رنجی راکێشاوم و ناتوانم شتێك نه‌ڵێم له‌سه‌ری، هه‌ر چه‌نده ئه‌زانم که هیچ سودێکی نیه و ته‌نها خۆ هیلاك کردنه، به‌ڵام جاری وا هه‌یه خۆت پێ ناگیرێت و هه‌ر ئه‌بێ شتێک بڵێی.
سه‌رنجه‌که‌م له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌یه که گوایه که‌رتی گه‌شتیاری له هه‌رێم زه‌ره‌مه‌ند ده‌بێت به‌م رووداوه یان نا؟ من ده‌ڵێم، زه‌حمه‌ت نه‌بێت کام گه‌شتیاری باس ئه‌که‌ن ئێوه؟ کێ به مه‌به‌ستی گهسشتیاری دێت بۆ ئێره، ئاخر بێن بۆ کوێ؟ بێن له ئێمه فێری نڤام و سیستمی رێک و پێکی هاتووچۆی سه‌یاره و خه‌ڵك و ماتۆر و عه‌ره‌بانه و پاسکیل.....بن، یان بێن سیستم و رێک و پێکی ته‌ندروستی و بازرگانی و بازار و رۆتینی فه‌رمانگه‌کانمان ببینن !!!!!!!
بێن بۆ شاری هه‌زار جار هه‌ڵکه‌نراو و ناو ته‌پ و تۆز و خۆڵ؟ یان بۆ شاری پیه‌س و پۆخڵ و زه‌رد هه‌ڵگه‌راو به پوش و دڕك خاشاک و سه‌حرا ئاسا؟ یان بێن سه‌یری ئۆتۆ بان و های وه‌ی و شه‌قامی پان و به‌رین و بێ تاسه و چاڵ و چۆڵی و قیری ساف جوان که‌ن ؟ یان بێنه سه‌یری پرد و نه‌فه‌قی چه‌ند قات و پێچاوپێچ و میترۆ و شه‌مه‌نه‌فه‌ر و ترام و گه‌شتی ناو ده‌ریا و روبار بکه‌ن؟ بۆ کوێ بێن، بۆ کام ده‌ریاچه و گازینۆی ره‌نگاو ره‌نگ؟ بۆ سه‌ر کام بیلاج و به‌حر؟ بۆ شرم الشیخ و عه‌قه‌به و غهردهقهکهی دوکان و ده‌ربه‌ند...؟!! یان بۆ شاخی ئه‌زمه‌ری رووت و ره‌جاڵ و وشك و برنگ و زه‌رد هه‌ڵگه‌راو به پوش و په‌ڵاش؟ بێن فێری چی بن، کاره‌با بڕان چیه و چۆنه له قرچه‌ی گه‌رمادا؟ یان فێرببن چۆن چۆنی جۆزه‌ی موه‌لیده هه‌ڵده‌نه‌وه به دار و ماسحه...؟!!!! بێن بۆ سه‌یری کام مۆزه‌خانه و شوینه‌وار و جێگای ئه‌سه‌ری سه‌ره‌نج راکێش؟ هیچ جێگایه‌ك هه‌یه جوان و رێك وپێك کرا بێت و خه‌لك تامه‌زرۆ بێت بیبینێت؟ گه‌شتیار بێت چی بکات؟ له بازارێکی پیسدا شتی ئێرانی و تورکی و ێینی عادی و بێ که‌ڵك بکرێت؟ یان ته‌ماشای مۆڵ و سوپه‌رمارکێتی ناشرین بکه‌ن؟ ئازیزان ئاخر خه‌ڵك گه‌شت ئه‌کات تا شتی تازه و جوان ببینێت ، شتێك فێر بێت، دیمه‌نی تازه و وێنه‌یه‌کی نوێ و نه‌بینراو سه‌یر بکات....ره‌مزی تایبه‌تی ئه‌و ناوچه و هه‌رێم و شاره ببینن، ئاده‌ی پێم ناڵێن ره‌مزێك تایبه‌ت بێت به سلێمانی؟ کامه‌یه؟ کوا مۆرکی تایبه‌ت به خۆی که له هیچ جێگایه‌کی تر نه‌بێت؟ گه‌شتیار یان دێت بۆ بینینی جوانی سروشت و باخی جوان و سه‌وزایی زۆر و سه‌ر ده‌ریا ،یاخود هیچ نه‌بێت که‌ش و هه‌وایه‌کی پاك و له‌بار و فێنك و ته‌ندروست (که خوا ئه‌مه‌شی پێ ڕه‌وا نهبینیوین)، یان بۆ جێگای ئه‌سه‌ری و کۆن و مۆزه‌خانه، یان بۆ بازاری راقی و جوان پڕ له شت و کاڵای مارکه و باش، یان بۆ خزمه‌تی ته‌ندروستی زۆر مۆدێرن و پێشکه‌وتوو ، یان بۆ شاری پاك و خاوێن و جوان، یان بۆ سه‌یری هونه‌ری پیش که‌وتوو و به‌رز و شانۆی ڕاقی و ئۆپێرا و ڤتستیڤاڵی فیلم و گۆرانی و سه‌ما و بالیه.
پێم بڵێن خه‌ڵك بێت بۆ کوێ و بۆ چی؟ ته‌ماشای گه‌ڕه‌کی شار بکه‌ن که هه‌مووی سه‌قه‌ت و ناشرین و کۆڵانی خۆڵ و قوره تا ئێستا، له هیچ جێگایاکی دنیا شتی وا هه‌یه خه‌ڵك له گه‌ڕه‌ک و کۆڵاندا بژین که قیرتاو نه‌بێت؟! ئاده‌ی حکومه‌تی هه‌ره‌مه‌کی وه‌ڵام، د.به‌رهه‌می بێ به‌رهه‌م، جواب، وه‌زاره‌ته‌کانی گه‌شت و گوزار، شاره‌وانی، ڕۆشنبیری، ته‌ندروستی و کاره‌با، ناڵێن ئێوه خه‌ریکی چین؟ ئایا ئه‌م قسانه ڕاستن یان نا؟ ئه‌گه‌ر ئه‌کرێت و ئه‌توانن شتێک بڵێن.
له دوایدا هه‌ر ئه‌وه‌نه ئه‌ڵێم، کوردستان هیچی نیه تا گه‌شتیار رووی تێ بکات، ئه‌وانه‌ی که یه‌ن عه‌ره‌بی جنوبن که زۆر وێرانتره لێره (جگه له به‌غا که پێم وا بێت به‌م وهزعهشیهوه هه‌ر لێره باشتره بۆ گه‌شتیاری) یان چه‌ند ئێرانیه‌ك، ئه‌وه‌ی تر که لێره‌یه نه بۆ گه‌شت هاتوه نه یه‌تیش ئه‌وانه کۆمپانیا و رێخراو و ده‌زگای هه‌وڵگری و جاسوس و.........هتد یه‌ن بۆ بازرگانی و تجاره‌ت ئه‌ویش چۆن بازرگانیه‌ك...ته‌نها ئه‌وانه‌ی که له‌رێگه‌ی مهسئولێکهوه هاتوون و به شه‌ریکی ئه‌خۆن............
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست