دانا ئەحمەد مەجید ى هەرزە 150 ملیۆن دینارەكەى ڤستیڤاڵى نەورۆزى كردە خەرجى سەفەرێكى توركیا.
Tuesday, 07/04/2009, 12:00
ماوەیەك بەر لە ئێستا هەمووان بیستمان كە لەلایەن پاریزگاى سلێمانییەوە بڕى 150 ملیۆن دینار بۆ ڤیستیڤاڵى نەورۆزى لە سلێمانى تەرخان كراوە.ئەم هەواڵە خەڵكى كوردستانى سەرسام كرد,چونكە هۆشیارى خەڵكى كوردستان زۆر زیاترە لە فڕوفێڵى هەندێك نا مەسئولى وەك داناى ئەحمەد مەجید.كە پێشتر چەندەها هەزار دۆلارو دینارى ترى لە پڕۆژەكانى تردا لوشداوە. ئەمە ڕەنگە شتێكى ئاسایى بێت بۆ ئەوانەى كە لەدوورەوە هەواڵەكەیان بیستبوو بەشدارى حەشاماتەكەى (بەداواى لێبوردنەوە وا دەڵێن چونكە لە هەموو شتێك دەچوو تەنها ڤستیڤاڵ نەبێت) 20 -3 نەكردبوو.بەڵام هەموو ئەوانەى كە لەو ڕۆژەدا بەشداربوون توشى شۆك ببوون و بەبەرخۆیانەوە دەیان گوت تەنها یەك ملیۆن دوو دینار لەو پارەیە خەرجكراوە و هیچى تر.
خوێنەرەبەڕێزەكانى كوردستان پۆست من نامەوێت سەرتان بێشێنم,چونكە ئەوەى تا ئێستا ووتوومە شتێكى نوێ ى تێدانییە.بەڵام ئەوەى گرنگە بە ئێوەى بەڕێزو هەموو ئەوانەى بەڕاستى ویژدانى كوردبوونیان ماوەو لە دەستى نەداوە ,بڵێم ئەوەیە, تەسلیم بوون بە ئیرادەى توركەكان تەنها ڕابەرە خەڵەفاوەكەى داناو كۆسرەت و مەلا بەختیار... نەگرتۆتەوە,بەڵكو ئەم سەركردە نەخۆش وخۆ فرۆشە ئاوى بۆ هەموویان ڕشتووەو ئێستا ئەوانیش مەلەى تێدا ئەكەن و لەش پیسى خۆیانى پێدەر ئەكەن.
كاتێك دوژمنانى كورد ویستوویانە كار لەسەر كورد بكەن و ئامانجەكانى لەناوبەرن,ئەمەیشە بودەڵەو دزو هیچ نەدیوى وەك داناى ئەحمەد مەجیدیان كردۆتە ئامانج بۆ ئەوەى بە واروێخى ئەم میللەتەدا بچنە خوارەوە. ڕۆژانێك دێت فایلى ئەم كورد فرۆشنانە لە لایەن حكومەتى توركییەوە ئاشكرادەكرێت و ڕووى ڕەشیان هێندەى تر ڕەش دەبێت هێندەى تر ڕسواى بەردەم گەلى كوردو مێژووى تاڵى ئەم گەلە ستتەم دیدەیە دەبن.
بەڕێزان توركیان تەنها لە ڕێگەى سەركردەكانمانەوە كار لەسەر ئێمە ناكەن,بەڵكو لە چەندین هەوڵى سەركەوتوویاندا توانیویانە بەشێك لە كەلتورو موسیقاو هونەرى ئێمە بشیوێنن.لەچەند ساڵى ڕابوردووشدا لە ڕێگەى كردنەوەى چەند قوتابخانەیەكى توركییەوە لە هەوڵى بڵاوكردنەوەى زمان قۆرخ كردنى سیستەمى پەروەردەدان.ئەمەش خەتەرێكى گەورەیە لەسەر میللەتى كورد چونكە گاریگەرى ڕاستەوخۆى لەسەر نەوەكانى داهاتوومان دەبێت, لە ئێستادا كۆمەڵێك لە ستافى ئەم قوتابخانانە وەك پیاو و بەكرێ گیراوى توركیا كاردەكەن. زۆر بە ئاشكرا ساڵانە هەندێك لە نامەسئولەكان بە ناوى شاندى حكومەتى هەرێمەوە دەبەن و بانگەشەى دروست كردنى پەیوەندى لە نێوان توركیاو هەرێمى كوردستاندا دەكەن.ئەوەبوو لەماوەى دوو ساڵى ڕابووردوودا چەند كەسێكیان لە بەڕێوبەرایەتى پەروەردەى سلێمانى لە ناویاندا, شێح حسێنى پەروەردە,لە دانا گەندەڵترو داماوتر, بەهەمان مەبەست بران بۆ توركیا. ئەوەى جێگەى سەرسوڕمانە ئەوەیە حكومەتى توركیا هیچ كات نەیویستووە پەیوەندى دۆستانە لەگەڵ كوردا دروست بكات و هەمیشە هەوڵى لەناوبردن و كڕینى عەقڵ و ئیرادەى خۆفرۆشانى كوردا بووە,هەروەها خواى گەورەش نەبێت كەس نازانێت چى لەو سەردانانەدا باس دەكرێت و كەسیش تا ئێستا دەرەنجامى باش ئەو سەردانانەى نەبینیوە.
لە هەموو ئەمانەش خۆشترئەوەیە دانا پیاوەتى بەسەر ئاوى حەمامەوە ئەكات ئەركى ئەم سەفەرەى خستۆتە سەر خۆى و بەشێك لەو پارەیەى خەڵكى كوردستان ئەكات بە قورگى پیاو بەكرێ گیراوەكانى توركدا بەشەكەى تریشى لە شەوە سورو و سۆپەر ماركێتە گرانبەها كان و قومارخانەكاندا سەرف ئەكات.
بەڕێزان ئەمە ڕوون كردنەوەیەك بوو لەسەر ئەو بڕە پارەیەى كە لەسەروبەندى یادكردنەوەى جەژنى نەتەوەیى كوردا بە ڕۆژى نیوەڕۆ دزرا,هەروەها بێحورمەتییەك و خۆفرۆشییەكى ترى داناى هەرزە دەخاتە ڕوو,كە خوا یاربێت ڕۆژێك لە ڕۆژان فایلى ئەعمالى خراپ و كورد فرۆشى ئەم زاتە پیسەو هاوشێوەكانى بۆ ئەم گەلە ستتەم دییەیە ئاشكرا دەبێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست