ره‌خنه‌ی چواره‌ممان: له یادی 31ی ئابدا به‌یانیت باش ،ئه‌ی سه‌رۆکی فه‌رمانده؟!
Thursday, 30/08/2012, 12:00
له 31ی ئابدا، سه‌رۆکی هه‌رێم به‌یانیت باش ،نازانم ئه‌و به‌یانیه‌ت له بیره ؟!، زاکیره‌ی وڵاته‌که‌م به‌هێزه و باشی له بیره .. بهلایهوهی ئه‌و به یانییهی ههمووساڵێ پێ ناخۆش و ره‌شه.
له‌و به‌یانییه‌دا، ئه‌وه‌ی پیرۆز بوو، خرایه‌وه ژێر پۆستاڵی چاره‌ره‌شی سه‌ربازی داگیرکاران، نامووس، شه‌ره‌ف، جاده ، شۆسته، حورمه‌تی زانکۆ ، حورمه‌تی ماڵان ، هه‌وا، خاک هه‌مووی به مرۆڤیشه‌وه ئهتکرا، چ رۆژێکی شووم بوو ، زۆر تاریک بوو . به‌هاکانی مرۆڤایه‌تی به کوردایه‌تیشه‌وه له‌و رۆژه که‌وته به‌ر شاڵاوی نه‌نگترین و ریسواترین پرۆسه له ژیانی نوێی کوردان.
سه‌رۆکی هه‌رێم به مه‌زه‌نده‌ی تۆ کێ بوو ، ئه‌و هه‌موو تاوانانه‌ی ئه‌نجامدا ؟!. بڕوا ناکه‌م تا له ده‌سه‌ڵات بیت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ره‌وایه بده‌یته‌وه.که لێشبکهون ئه‌و کاته له قه‌فه‌سی تاوان ، سه‌ددام ئاسا ، راستییه‌کانمان ئه‌بێت پێ بڵێیت و دان به‌و تاوانه بنێیت که ده‌رهه‌ق به هێله سووره‌کانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌نجامتاندا.
له‌م رۆژه‌دا پیاوه روو ره‌ش و به‌تاڵه‌کانت ، له ته‌ک تانک و سێبه‌ری پاپهتییهکان تاوانیان ئه‌به‌خشیه‌وه ، بۆ خۆیان ترسنۆک و بێ به‌های وڵاتپارێزی به سواری تانکه‌کانی به‌عس شۆسته و شه‌قامه‌کانی هه‌ولێریان ده ئه‌نجنی ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ویژدانی مرۆڤی خاوه‌ن روومه‌تیان دهئهنجنی و ده‌ستتان ئه خسته نێو گیانی مرۆڤه‌کان و رۆحه‌کانتان ده‌رئه‌هێنا ، سه‌رۆکی هه‌رێم! کێ به‌رپرسیاره له‌و هه‌موو تاوانانه ؟!.
سه‌رۆکی به‌ناو هه‌رێم ، من بۆ خۆم شه‌رم دامئه‌گرێت که هه‌رجارێ به به‌رده‌م ده‌روازه‌ی په‌رله‌مان ره‌ت ئه‌بم ، من هاوڵاتییه‌کی ساده ، ئه‌بێ بۆ تۆی سه‌رۆک چۆن بێت ؟!. ئه‌و په‌رله‌مانه هیچ کاتێ لای من پیرۆز نه‌بووه ، چونکه شه‌رعییه‌تی دا به تاوانه‌کانت و ده‌ستی هه‌ڵبری بۆ بێ تاوانیت ، مافی په‌لکێشکردنی سوپای داگیرکارانی پێدای ، مافی تاڵان‌کردنی کوردستانی پێدان ، مافی کوشت وبڕی براکانمانی له هه‌رسێ پارچه‌که‌ی دیکه‌ی کوردستانی پێدای ، په‌رله‌مانی چی ، دیوه‌خانی بهڵێکانه بۆ ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵات. هه‌قتانه ئێوه به پیرۆزی بزانن ، ئاخر چۆن رێگاتدا تۆپی به‌عس ، ئه‌و به‌عسه‌ی که ئه‌نفال و کیمیابارانی کردین ، کونبهدهری بکات .جاش له به‌رده‌م ئاغاکانی بێده‌نگه... ئیمرۆ جه‌نابی سه‌رۆک ! به‌چ لۆژیکێک تۆ دێیت و تاوانی ئه‌نفال و کیمیابارانه‌کان ریسوا ده‌که‌یت؟!. تۆ به‌شێکی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ره‌شه بووی که ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رهه‌ق به مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام ئه‌دا. هێزی سه‌ددام بوو به ته‌نسیق له‌گه‌ڵ جه‌نابت ، ده‌سه‌ڵاتی له نێوچووی بۆ گه‌ڕاندیه‌وه ، هه‌ر سه‌ددامیش بوو تاوانه‌کانی ده‌رهه‌ق به به‌ها پیرۆزه‌کانی گه‌لێک ئه‌نجام ئه‌دا. مرۆ ئه‌گه‌ر به ویژدانه‌وه سه‌یر بکات ،جیاوازییه‌کی ئه‌و تۆ نا دۆزیته‌وه له نێوان تۆ و سه‌رانی به‌عس ، ئێوه زاده‌ی یه‌ک پرۆسه‌ی دژه ئینسانین ، که ده‌ڵێ : هه‌موو شتێک له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات ئه‌و په‌ڕی ره‌واییه!. جاشایه‌تی بۆ ئه‌و پرۆسه‌ی که به‌رێزتان له سپێده‌ی 31ی ئاب ئه‌نجامتاندا ، زۆر که‌مه .خۆ ئه‌گه‌ر ناوێکی دیکه‌ی لێ بنرێت پێم وانییه له ناوی (تاوانی هه‌ره‌مه‌زن) ، زیاتر ناوێکی دیکه ئاوا کتومت پڕ به پێستی پرۆسه‌که‌ی به‌رێزتان بێت!.
سه‌رۆکی به ناو هه‌رێمی کوردستان! ، 31ی ئابهکانی به‌رێزتان ئه‌وه‌نه زۆره که هه‌مووی دژی میلله‌تێک ئه‌نجامدراوه ،خه‌ڵکی هه‌راسان و ته‌نگه نهفهسکردووه ، بۆته دیارده‌یه‌کی پێوه‌لکاوی که‌سێتیت ، ئه‌سته‌مه تاوان و 31ی ئاب و ناوی جه‌نابتان لێک جوێ بکرێنه‌وه... به داخه‌وه تۆ سه‌رکرده و فه‌رمانده‌ی ئه‌و پرۆسه شه‌رمه‌زارییه بوویت .
تۆ سه‌رۆکێکی ، به هێز و سوپای داگیرکاران به هێزیی و، ئیشتهای فه‌رمانڕه‌وای و ده‌سه‌ڵاتت ئه‌بێته‌وه ، هه‌ر تۆ بوویت چه‌نه‌ها جار سوپای تورکیای فاشیت ئه‌هێنایه سه‌رمان، گوند و لادێکانی کوردستانت پێوێران ئه‌کرد ، خۆ ئه‌مه‌شت له یاد نه‌چووه له سه‌ره‌تاکانی1992 و 1995 و 1998 پیاوه‌کانت وه‌کو جاشی زه‌لیلی رووڕه‌ش به‌پێش سوپای تورکانت ده‌دا ،کوردانت پێ ئه‌کوشتن و نامووس و شه‌ره‌فی کوردانت پێئهتک ده‌کردن.
تۆی سه‌رۆکی فه‌رمانده ! خاوه‌نی دیرۆکێکی پڕ شه‌رمه‌زاریت بۆ خۆت و بۆ کوردانیش.
له کۆتاییدا ، هه‌قه له جه‌نابتان بپرسین : چه‌نه ویژدانت ئاسوده‌یه به‌و دیرۆکهت که سه‌راپای تاوان بووه ، چه‌نه ئاسوده‌ی به حازر و ئاییندهکهت ، به ته‌مای چی و چیت له خه‌یاڵه ، ئه‌گه‌ر خۆکوشتن بێت ئه‌وا به‌لایه‌نی که‌مه‌وه تاوانه‌کانت ئه‌سرێته‌وه و مێژوو ره‌حمت پێئه‌کات و ئه‌نووسێت: له دواساته‌کانی ژیانی ویژدانی زیندوو بۆوه. ئه‌گه‌ریش نا تۆ دوارۆژێکی زۆر تاریک له چاوهرێتدایه ، ئه‌مه‌ش نه هه‌ڕه‌شه‌یه و نهگوڕهشهیه به‌ڵکو ئه‌مه بڕیاری مێژووی مرۆڤایه‌تییه، که هه‌ر وابووه تاوانکاران زوو یا دره‌نگ به ئه‌نجامی ره‌شیان ئه‌گه‌ن. کوا هیتلر و مۆسۆلینی ، کوا بینۆشت، کوا سه‌ددام ، کوا ئه‌وانه‌ی دیکه...هه‌موویان که‌وتنه به‌ر بڕیاری مێژوو ، ئاو و ئاموون چوون.
هاوڵاتییه‌کی رۆژنامه‌وان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست