دکتۆر بەرهەم ئەزانی چی..؟ بیگۆڕە بۆ مۆلیدە
Wednesday, 06/01/2010, 12:00
پێشتر ئاگادر بوین کە پارتی بۆ پێدانی سەرۆکی حوکمەت چەندین جار دەستی دەستی بە یەکێتی کرد ئەو دەستی دەستی پێکردنە ئەوەندەی کێشا کە بۆ خولێکی تری سەرۆکی حوکمەت نێچیر بارزانی دانرایەوە ئەوەش بۆ مل ملانێی ناو مەکتەبی سیاسی و سەرانی گرگنی یەکێتی ئەگەڕایەوە بەڵام یەکێتی وای بڵاو کردەوە کە خۆیان پێیان باشبوە نێچیر دانێنەوە بەڵام لە ڕاستیدا کەسی وایان نەبو یان ڕاستر بڵێین جەلال متمانەی بە ئەندامانی مەکتەب سیاسیەکەی نەبو هەندێكیش لەوانەی کە خۆیان ئامادە کردبو ئەو پۆستە بگرنە دەست پارتی پێیان ڕازی نەبو دواجاریش لە ئەنجامی زۆر بونی گلەی و گازاندەی ئەندام و کادرو لایەنگرانیان جەلال ناچار بو بەرهەم لە بەغداوە بێنێتەوە و بیکاتە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران. بەڵام لەو ڕۆژەوە بەرهەم بوەتە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بابزانین چ جۆرە سەرۆکێكە. بڕواتان بێت لەبەرامبەر ئەو زەخت و بڕیارانەی پارتیدا هیچ دەسەڵاتیكی نیە هەر کارێكی ئیداری بیەوێ بیکات دەبێت ڕەزامەندی پارتی لەسەر بێت دەنا قابیلی قبوڵ نیە. حاکم ڕەوف ی وەزیری داد تاتوانی ئەو دزو گەندەڵانەی ناو وزارەتەکەی وەدەر نا کەسەر بە یەکێتی بون دەستیشی خۆش بێت هەرچەند ئەو دەرکراوانە سكاڵایان گەیاندە دکتۆر بەرهەم بەڵام دکتۆر هیچی بۆ نەکرا لەبەرامبەر وەزیرێکی کابینەکەیدا کەسەر بە پارتیە چونکە بەرهەم دەسەڵاتی بە قەدەر دەسەڵاتی بەرپرسی ناوچەیەکی پارتی نیە لەناو هەولێردا بەرهەم نەیتوانی د. نوری عوسمان لابەرێ تا کەسێکی نزیکی خۆی بکاتە سەکرتیری دیوان ئیتر چی پێدەکرێ لە لایەکی تر بەرهەم بەدەست بازرگان و سەرمایەدارەکانی نزیکی بنەماڵەی بارزانیەوە بوە بەفلیم بۆیە لە ئەنجامی ئەو فشارانەو حساب نەکردن بۆ حوکمەتەکەی. بەرهەم ناچار بوە داوای لە جەلال تاڵەبانی کردوە کە دەیەوێ ئیستقالە بدات. بەڵام جەلال ڕازی نەبوە پێی وتوە خۆم قسە لەگەڵ بارزانی ئەکەم بە هەمو جۆرێك پشتیوانیت لێدەکەم. لە دوا گاڵتەکردن بە بەرهەم و کابینەکەی لەلایەن پارتیەوە. له دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌سه‌رۆكایه‌تی د. به‌رهه‌م چه‌ندین جار كاره‌بای ناو هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان لێ كوژێنراوه‌ته‌وه و لێیان کردوه به ترافیك لایت دوای ئه‌وه‌ی ته‌له‌فۆنیان بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كاره‌با كردووه به‌ڕێوبه‌ریش پێیڕاگه‌یاندوون كه ئه‌وان كاره‌بایان داوه‌و هیچ خه‌له‌لێك لای ئه‌وانه‌وه نه‌بووه.
ئه‌مه‌و دوایی ده‌ركه‌وتووه كه كاره‌باكه هه‌ر بۆ پێکه‌نین له بینای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه كوژێنراوه‌ته‌وه كه ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌هری ببێ‌و وایه‌ره‌کانی سه‌ری شۆرت بکات
جا بۆیە پێشنیار بۆ دکتۆر بەرهەم ئەکەم به‌ته‌مای کاره‌بای پارتی نه‌بێت با کارەباکەی هۆڵی کۆبونەوەو ژورەکەی خۆی بگوڕێ بۆ مولیدەی تایبەت بەخۆی یان ئەوەتا لایتی شەحن لەگەڵ خۆی بەرێ. چش خۆ ئێمەش لە دوای ئەو هەمو پڕ‌و پاگەندەی باشبونی کارەبایە لەلایەن دەسەڵاتی درۆزنەوە ئێستاش ماوە ماوە مۆلیدەو لایتی شەحن و چراو لامپا بەکاردێنین . ئاخر دکتۆر تۆ خوا غەزەبی لێگرتبوی لەبەغداوە بە قسەی تاڵەبانی هاتیەوە بۆ کوردستان . پێشینان دەڵێن بەرد لە جێی خۆی سەنگینە هەرکات هەڵکەنرا ئەوا فت.
هاوڵاتییەکی پلە چوار
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست