کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانی به‌چی چوو بۆ رانیه‌ ؟!

Sunday, 28/08/2011, 12:00


دوای 62 رۆژ له‌ خۆپیشاندانه‌کانی شاری سلێمانی سه‌رۆکی هه‌رێم چاکسازی راگه‌یاند !؟ به‌لام کام چاکسازیی ؟
چاکسازیی ئه‌وه‌ی که‌ نابێ سه‌یاره‌ی جام ره‌ش بمێنێ له‌ کوردستان به‌ سه‌یاره‌کانی بارزانیشه‌وه‌، به‌لام له‌ یه‌که‌م جوڵه‌ی سه‌یاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا بینیمان سه‌رۆکی هه‌رێم چاکسازییه‌که‌ی و بریاره‌که‌ی خۆی پیش هه‌موو که‌س جێبه‌جی کرد ؟! به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ و پێچه‌وانه‌که‌ی راسته‌ ! بینیمان سه‌رۆکی هه‌رێم پیش هه‌موو که‌س یاسای خۆی شکاند و به‌ جه‌ماوه‌ره‌که‌ی ووت من حساب بۆ یاساکانی خۆم ناکه‌م ئیدی ئێوه‌ چۆن میله‌تێکن که‌ حساب بۆ من و قسه‌کانی من ده‌که‌ن !؟
به‌ بروای من ئۆتۆمبیلی جام ره‌ش شتێکی زۆر ئاساییه‌ له‌ کوردستان هه‌بێ ئه‌سڵه‌ن عه‌یبه‌یه‌ بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمێک ته‌داخولی ئه‌و جۆره‌ کارانه‌ بکات...ئه‌ی ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێم ئیشه‌که‌ی ئه‌وه‌نه‌ بچوک بێت ده‌بێ به‌رێوه‌به‌رێتی هاتووچۆ چ بریاریک ده‌رکات و ئیشیان چی ده‌بێ؟
ئۆتۆمبیلی جام ره‌ش له‌ وڵاته‌ گه‌رمه‌کانی وه‌ک سعودیه‌ و ئیمارات و وڵاتانی خلیج له‌به‌ر گه‌رمی تیشکی خۆر و هه‌ندێکیش له‌به‌ر جوانی به‌کار ده‌هێنرێ ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی باسمان کردن سنوره‌کانیان زۆر به‌ چاکی ئه‌پارێزن و ناهێڵن تیرۆر دزه‌ بکاته‌ وڵاته‌که‌یانه‌وه‌....نه‌ک وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم که‌ سنوره‌کانی به‌ کراوه‌یی جی هێشتووه‌ و کێ دێت و کی ده‌روا چی ده‌کات و چی ناکات... کوردستان هۆتێلی خۆتانه‌ !
پێم وایه‌ سه‌رۆی هه‌رێم ناتوانێ سنوره‌کان بپاریزی به‌و هه‌موو سه‌رباز و پیشمه‌رگه‌ی سنور پارێزه‌وه‌ دواتر ده‌ڵێ گه‌ر تیرۆرست هاته‌ شاره‌کانی هه‌رێمی کردستانه‌وه‌ با به‌ سه‌یاره‌ی جام ره‌شه‌وه‌ نه‌سورێته‌وه‌ با بیبینین.
ده‌پرسین: ئایا تا ئیستا چ له‌ سلێمانی چ له‌ هه‌ولێر چ له‌ هه‌ر شاریکی هه‌رێمی کوردستان گه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌ک یان کارێکی تیرۆرستی کرابێ ئایا به‌ ئۆتۆمبیلی جام ره‌ش کراوه‌ یان جام سپی ؟!
که‌واته‌ جه‌نابی سه‌رۆک هیوادارم به‌ خۆتا بچیته‌وه‌ و جارێکی تر نه‌بیت به‌ مرور گه‌ر بووشی به‌ مرور بریار ده‌رمه‌که‌ ته‌نها له‌ ترافیکه‌کان بوه‌سته‌ و بڵی برۆ .... وه‌ره‌ .... هیچی تر مه‌ڵێ.
هاوڵاتییه‌کی رانه‌یی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە