کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ وزاره‌تی خوێندنی بالا چی باسه: باسی به‌رتيل و بنه‌ماڵه‌ی بارزانيه‌

Wednesday, 07/11/2012, 12:00


هاوڵاتییه‌ک
له‌وه‌تی وزيری خوێندنی باڵا ده‌ستی به‌ كار كردوه‌‌ له‌ ناو وه‌زاره‌تدا هه‌ولێكی زۆر هه‌يه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی زانكۆی شاهانه‌ی به‌ريتانی. ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی و‌زيری پێشوو دايخست له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانكۆيه‌كی بێكه‌لك بوو و ساحێبه‌كانی خه‌ڵكی ساخته‌چی و خوێنمژ بوون. ئه‌و كه‌سه‌ی ئێستا به‌و ئيشه‌ هه‌ڵده‌ستێ نيهاد برزانيه‌ - ئامۆزای مه‌سعود برزانی سه‌رۆكی هه‌رێم. مودير مه‌كته‌بی نيهاد بارزانی چه‌ندين جار سه‌ردانی و‌زاره‌تی كردووه‌ و هه‌موو مۆزه‌فه‌كان بينيويانه‌. وه‌ زه‌ختی خستۆته‌ سه‌ر علی سعيد ی وزير و نوري هرزانی مدير عامی زانكۆ ا‌هليه‌كان و جمال حسن كه‌ جێگری مدير عامه‌. نهاد برزانی وه‌عده‌ی له‌ علی سعيد و دكتور امانج و دكتور كريم عبدول ی مستشار وه‌رگرتووه‌ كه‌ زانكۆی شاهانه‌ بۆ ئمساڵ بكرێته‌وه‌. له‌ ساڵی پار و پێرار وزيری پێشوو توانی دايبخات و تحمولی مزاهه‌ڕه‌ی يه‌كێتی قوتابيانی كرد كه‌ ئه‌وه‌يش له‌ لايه‌ن بنه‌ماله‌ی برزانيه‌وه‌‌ هان درابوو‌. كه‌چی ئێستا علی سعيد وه‌عده‌ی داوه‌ له‌ دوای جه‌ژنی قوربان زانكۆی شاهانه‌ به‌ ناوێكی تر و دوور له‌ مراقبه‌ی ميدياكان بكاته‌وه‌. چه‌ند جار له‌ كۆبوونه‌وه‌ی مجلسی و‌زاره‌ت هه‌وڵی داوه‌ سه‌رۆك زانكۆيه‌كان اقناع بكات و نيوه‌يانی اقناع كردوه. نوری هرزانی له‌ ژێره‌وه‌ ده‌ستی تێكه‌ڵ كردووه‌ و به‌ ئه‌مری علی سعيد هه‌ولی داوه‌ له‌گه‌ل كريم عبدول و جمال حسن يه‌كه‌ به‌ يه‌كه‌ سه‌رۆك زانكۆكان اقناع بكه‌ن و مدير مكتبی نهاد برزانيش زه‌ختی خستۆته‌ سه‌ر سه‌رۆك زانكۆيه‌كان. وا تو‌قوع ده‌كرێ كه‌ له كۆبوونه‌وه‌ی مجلسی وزاره‌ت له‌ دوای جه‌ژن ديسان مه‌وزوعه‌كه‌ باس بكرێته‌وه‌ و ئه‌و جاره نوری هرزانی و علی سعيد زه‌خته‌كه‌ زياد بكه‌نه‌وه‌. به‌ڕێزان ده‌توانن له‌ ناو و‌زاره‌ت له‌ موزه‌فه‌كان بپرسن وه‌يان له‌ و‌زير و مستشاره‌كانی بپرسن يان له‌ نوری هرزانی بپرسن كه‌ چه‌ند جار مديری مكتبی نهاد برزانيان بينيوه‌ و كه‌ هاتوه‌ بۆ چی هاتووه‌. نوری هرزانی ئێستا كاروكاسبی نه‌ماوه‌ له‌ غه‌يری زانكۆی شاهانه‌ نه‌بێ. ديعايه‌ك هه‌يه‌ و نازانم چه‌ند راسته‌ كه‌ مدير مكتبی نهاد برزانی وه‌عده‌ی به‌رتيلی به‌ نوری ه‌رزانی داوه‌ به‌ڵام ديار نيه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و وه‌عده‌يه‌ به‌ و‌زير و مستشاره‌كان و به‌ جمال حسن يش درابێ. سه‌ير ئه‌وه‌يه‌ نهاد برزانی توانيويه‌تی هه‌ردوو كادری يه‌كێتی و‌زير و مدير عام بخاته ژێر زه‌خت و كاره‌ خراپه‌كه‌‌كان هه‌ر به‌وانه‌ ده‌كات. دعايه‌كی تريش هه‌يه‌ كه‌ مدير مكتبی مسعود برزانی و مدير مكتبی مسرور برزانيش له‌و حمله‌يه‌ به‌شدار بن به‌ڵام له‌وه‌ أكيد نيم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە