هه‌ڵسوڕاوێكی گۆڕان له‌هه‌ولێر بێ سه‌روشوێنه
Monday, 28/02/2011, 12:00
خالید حه‌سه‌ن شینه ناسراوه به (خالید شینه) پاش نیوه‌ڕۆ رۆژی هه‌ینی به‌روای 25-02-2011 ، له ماڵه‌وه چوه‌ته ده‌ره‌وه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، بنه‌ماڵه‌كه‌شی پارتی به ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارده‌كه‌ن.
بنه‌ماڵه‌كه‌ی (خالید شینه) له‌راگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی هاوڵاتی نێردراوه رایانگه‌یاندووه "ئێمه وه‌کو بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری خالید شینه، پاراستنی گیان و سه‌لامه‌تی خالید شینه ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی پارتی دیموکرات و حکومه‌تی هه‌رێم، به‌تایبه‌تییش پارێزگاری هه‌ولێر و وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌ت، له ڕفاندنی خالید شینه و پاراستنی گیانیدا به‌رپرسی یه‌که‌من".
وێنه: چه‌ند چه‌كدارێك له‌ناو بازاڕی هه‌ولێر، هه‌ینی 25-2-2011
بۆ سه‌رجه‌م ده‌زگاکانی راگه‌یاندن
خالید حه‌سه‌ن شینه ناسراوه به (خالید شینه) دانیشتوی وڵاتی هۆله‌نده یه، ئێستا گه‌راوه‌ته‌وه بۆ کوردستان و ئه‌ندامی چالاکی بزووتنه‌وی گۆڕانه له شاری هه‌ولێر. پاش نیوه‌ڕۆ رۆژی هه‌ینی به‌روای 25-02-2011 ، له ماڵه‌وه چوه‌ته ده‌ره‌وه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ک هه‌واڵه‌کان پشتڕاستی ده‌که‌نه‌وه، پارتیی دیموکراتی کوردستان، ده‌یان که‌سی تری له‌شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری گرتوه، بۆ ئه‌وه‌ی رێ به خۆپیشاندانی شاری هه‌ولێر بگرێ.
خالید حه‌سه‌ن شینه ناسراوه به (خالید شینه) له رۆژی هه‌ینی به‌روای 25-02-2011 وه بێسه‌روشوێنه‌و مۆبایله‌که‌ی داخراوه.
ئێمه وکو بنه‌ماڵه‌ی خالید شینه هه‌وڵه‌کانمان له‌ئاستی حکومه‌تی هۆله‌ندا بۆ به‌دواداچونی گیان و سه‌لامه‌تی خالید شینه به‌گه‌ڕخستوه. به‌زووترین کات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌نده، خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تیی، ئه‌منستیی ئینته‌رناسیۆنال و نوێنه‌رایه‌تیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان- هوڵه‌نده و سه‌رجه‌م پارت و ڕێکخراوه‌کانی لێ ئاگادار ده‌که‌ێنه‌وه
ئێمه وه‌کو بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری خالید شینه، پاراستنی گیان و سه‌لامه‌تی خالید شینه ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی پارتی دیموکرات و حکومه‌تی هه‌رێم، به‌تایبه‌تییش پارێزگاری هه‌ولێر و وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌ت، له فڕاندنی خالید شینه و پاراستنی گیانیدا به‌رپرسی یه‌که‌من.
بنه‌ماڵه‌ی خاڵید شینه
27-2-2011
هۆله‌نده
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست