کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەند سەرقەلەمێك بۆ نوسینەكەى (هیرۆخان و مارلیبۆرۆ) لە گۆڤارى سێڤیل و فەیسەل خەلیل

Friday, 01/01/2010, 12:00


ماوەیەكە هەندى گۆڤارى و بڵاوكراوەكانى لاكۆلان،كە هییچ بنەمایەكى ئیتیكى رۆژنامەوانیان تیدایە.. بە بەبى سەرچاوە تومەت وبوختان بۆ گەلى لە مرۆڤە نیشتمكان پەروەرو كۆلنەدەرەكانى گەلە كەمان دەكەن,ئەو كەسانەى كە خویان وەك رەشنامەنووس نەك رۆژنامەنووس دەناسێن .كە بەدڵنیایەوە.ناوەكانیان خوازاراون.چونكە ئەو ناوانەى كە ئەم جۆرە بابەتانە دەنووسن لە كولە كەى تەریش ناویان لە ناو رۆژنامە جدیەكانى كوردستان نیە، مەگەر هەر ئەو گوڤارە رۆژنامە لاكۆلانانە ئەو جورە بابەتانەیان بۆ بڵاو بكەنەوە. لە ژمارە (15)ى گۆڤارە لا كۆلانەكەى سیڤیل.بابەتیكى بە ناوى (هیرۆخان و مارلیبۆر) بلاو كردوتەوە ئەو كۆلكە بە ناو نووسەرە بەى ویژدانانەوە بۆ پەیدا كردنى فرۆشى گۆڤارە لاكولانەكەیان.وێنەیەكى تێكۆشەرو ماندو نەناسى گەلەكەمانى داناوە.كە تیدا چەندین قسەى نادروست و قین لە دلانەى تیدا نووسراوە .هەر كەسى ئەم بابەتە بخوینتەوە،بۆى دەردەكەوێت كە كاكى نووسەر چەند قین لە دلانە پینوسە سوكەكەى خستۆتە گەر بۆلەكەدار كردنى كەسایتەیەكانى نیو بزوتنەوەى گەلەكەمان .ئەمە یەكەم نووسن و دوا نووسن نابى كە سێڤیل لە سەر كەساتیەكانى كوردستان بڵاو دەكاتەوە.بێگۆمان مەبەست لە بلاو كردنەوەى مەبەستى ترى لە پشتە .چونكە ئەم جورە گۆڤارانە ناچنە خانەى رۆژنامەنووسیەوە چونكە ،هەر بابەتیك كە لە گۆڤارێك یان رۆژنامەیەكى جدى و پرفشناڵ بلاو بكرێتەوە دەبیت ، پشت بە چەند سەرچاوەیەك ببەستى ئەنجا ،بیخاتە سەر رۆپەڕى رۆژنامەو گۆڤارەكان.نووسەرى ئەو بابەتە(فەیسەل خەلیل)لە نووسنەكەى دەر دەكەوى كە ئەو تومەتانەى نوسیوە .دورن لە راستیەوە. نووسەر دەینوسى كە (هیرۆخان)سەرپەرشتى دەزگاى خاك دەكات، هەموو خەلكى كوردستان ئەو راستیە دەزان چونكە خەلكى دەزانن ئەم دەزگایە چەند خزمەتى بە میدیاى كوردى كردووە.ئەم دەزگایە بە كوردساتشەوە نزیكەى 300 كارمەندیان هەیە كە زوربەیان هیرۆخان تایاناسى و هەر ئاگاشى لێنیە كە لەوى دامەزراوەن بەلكۆ دەزگایەكە بە پێى پیویست خەلكى دادەمەزرێنى نمونەش چەندین كارمەند تیدا كار دەكەن . كە هەر ئەندامى یەكتیش نیین.لە درێژەى بابەتەكەى دەلێ سەر پەرپەرشتى دەزگاى ئیدارەى گشتى (ى ن ك) دەكات لە پارێك سەرف دەكرى دەبێت بە ئاگادارى هێرۆ خان بێت.ئەوى كە لێپرسراوى ئەم دەزگایە لە هیرۆخانە نەئەندامیكى مەكتەبى سیاسیە.بەلكو پَشمەرگەیەكى دیرین و دلسۆزى گەلە كەمان.كە هەموو خەلكى كوردستان دەزان (دلێرى سەید مەجیدە)لە پەر گرافێكى تردا باس لەوە دەكات كە هیرۆ خان لە رێگاى كۆمپانیاى نوكانەوە دەستى بەسەر بازاڕدا گرتووە بە تایبەتى جگەرى مارلیبۆرۆ. كاكى نووسەر ئاگاى لەوە نیە كە جگەرى مارلیبۆڕۆ لە گارگەى جگەرەى هەولیرى جاران كە ئیستا گوێزراوەتەوە (سێمیل) كە تیدا جگەرى (تیر، بەهمەن،بریلانت،مارلیبۆرۆ) تیدا دروست دەكرى، لە لایەن عبدول ئەحمەدشۆرى وحاجى محمەد قەلادزیىو نزار حنە،بەرێوە دەبرێت سەرباز هەورامى و كەریم سنجارى سەرپەرشتى دەكەن.بۆ ئەوەى راپرۆتێكى راست و روان بكەى ئەتوانى سەردانى كارگەى ناوبراو بكەى ئەنجا بۆت دەر دەكەوى كێ دەستى بەسەر بازارەكانى جگەر گرتووە.دیارە كاكى نووسەر هەر لە بەر ئەوەى كە هێرۆخان جگەرە ئەكێشى .ئەو ئلهاموە بۆ هاتووە ئەو شەكەرى شكاندووە.
خەلكى كوردستان دەزانیت هیرۆخان بە درێژاى تەمەنى لە ناو شۆرش و پێشمەرگایەتى بووە.هەمیشە پالپشتى هەژاران و چەوساوەكانى كوردستان بووە, لەماوەى كار كردنە هەرگیز نەیویستوە ، باس لە كارەكانى بكات چونكە پێیوابووە، كە خزمەت كردن ئەركە دەبى ییكات،هێرۆخان، لە رابردوو ئیستا بە سەدان وهەزاران منالى هەژارى لە كێشەو گرفتى كومولایەتى و تندروستى رزگار كردووە. سەدان منالى بى دایك و باوكى لە رێگاى رێكخراوى منالپارێزى كوردستان،بژێوى ژانى بۆ داین كردون سە دانى تریشى لە نەخۆشى درێژخانە ى ناردۆتە دەروەى ولات بە مەبەستى چارەسەردكردنیان.یارمەتى چەندین هەژارو لێقەوماوى داوە.
كاكى نووسەر تازە خەبەرى ئەبیتەوە دەڵى هیرۆخان بە گەورى هاتۆتە ناوسیاسەت، ئەى خەباتى رابردووى (ى ن ك)و ئەو هەموو وینە دیكۆمینتاریانەى كە لە سەر شۆرش توماركراون لە شاشەكانى تەلەفزیۆن دەیبنن،بە كامیراى هیرۆخان نەگیراون. هەموو تەمەنى خۆى لە ناو شۆرش و پێشمەرگایەتى بەسەر بردووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە