گەندەلى لە عەنكاوە
Friday, 11/09/2009, 12:00
هاوڵاتییهکی مهسیحی
عەنكاویەك : من هاولاتى شارۆچكەى عەنكاوە مەسیحیم سالى لەدایك بوون 1987 , فەرمانبەرم لە (بــ عەنكاوە)
من وەكو هاولاتیكى شارۆچكەى عەنكاوەم و هاولاتێكى كوردستانى هەندێك لەو كارەساتانەى كە بەسەر خەلكى عەنكاوە هاتووە دەینووسم :
1. دەسەلاتى پارتى : بەهیچ شێوەیەك نابێت بەرێوبەرى قوتابخانە یان نەخۆشخانە یان هەر بەرێوبەریەك ئەگەر تەسكەى پارتى نەبێت نابیتە بەرێوبەر (گشت بەرێوبەرەكانى ناو عەنكاوە بە تەسكیە هاتوونە بەبێ تەماشە كردن بۆ بروانامەى یان كەسایەتى باشە خەراپە بەكوردى و كرمانجى تەسكیەت هەبێت دەبیە بەرێوبەر تەسكیەت نەبێت نابیە بەرێوبەر) بۆ نممونە بەرێوەبەرى دائرەى كارەباى دەرچووى ئامادەیى زراعەیە دیسان دەلێم دەرچووى ئامادەیى زراعەیە بەپێى بریارى سركیس ئاغاجان بووتە بەرێوبەرى دائرەى كارەباى عەنكاوە بە پلەى (خەبیر) بۆ بووتە بەرێوبەر و بە پلەى خەبیر : لەبەر ئەوا پێشمەرگەى ئەیلوول ـــە , هەروەها سكرتێرى فرهاد سەرۆكى مجلس بلدى لە عەنكاوە دەرچووى ناوەندى یە بە پلەى خبیرە , بۆ لە بەر ئەوا پارتیە .. بە دەیان خەڵك فۆرمیان پر كردووە بۆ ئەوەى مووچەیان باش بێت و منێبیان وەر بگرێت ...
2. مدیر ناحیە (فهمى متى) : هەڤالان بەرێوبەرى ناحیە عەنكاوە لە رۆژانى بەعس ئەم كابرایە بعسى بوو هەر ئەم كابرایە لەدواى راپەرینى مەزنەكەى 91 بووتە یەكێتى و لەدواى كارەساتى 31 ئاب بووتە پارتى بە بریارى فرنسۆ حریرى كردیانە مدیر ناحیە , و ئێستاش گەندەلترین كەسە لە عەنكاوە ئەوەى من دەزان : 5 ماڵى هەیە 13 پارچە زەوى هەیتى (250 م) و 4 سەیارەى هەیە و (تەنها خوا دەزانى چەندى دیكەى هەیە) ئەگەر بروا ناكەن وەرنە عەنكاوە فایلەكانى لەلایەن خەلكى عەنكاوە كەشف بكەن . فهمى : ئەم بر پارە لەچێندەرێت هینایە (كاسب ئیش ئەكەى ؟ ؟ ؟ ؟) وهەتا ئیستاش مایە و دەیویست بۆ پەرلەمانى كوردستان خۆى ترشیح بكات بەلام كەس نازانى لۆ قبوولیان نەكرد (دەزانن لۆ : لەبەر ئەوا پارتى ترسا پەرلەمان نەبێتە دیسكۆ فهمى لەپێش كەنیسەى ماریوسف دیسكۆى دایناوە , بە تەئكیدى لە پەرلەمانیش دایدەنا)
3. مجلس بلدى : خەلكینە بروا دەكەن فرهاد منێور سەرۆكى مجلس بلدى عەنكاوە بە 44 دەفتەر (چل و چوار دەفتەر) شوقەى كریووە .. ئەى هاوار 44 چل و چوار سالى دى من وەكو فەرمانبەر لە حكومەتى گەندەلى ئیش بكەم نەك 44 بەلكو 4 دەفتەر ناتوانم خر بكەم ئەى ئەم كابرایە لەچێندرێ ئەم برە پارە هیناوە ... جگە لە فرهاد زۆر وەكو ئەم دەزە هەیتمان بۆ نموونە نیسان پەنچەرچى بەڵى نیسان جێگریتى پێشتر پەنچەرچى ئیشى دەكرت ئێستا سەلام لە خەڵكیش ناكات جگە لەو دوو كەسە مافیاى مجلس بلدى پێك هاتووە لە قەشە سلیم البرادوستى بەڵێ قەشەیى ئەندام مجلس بلدى لەبەر ئەوا پارتیە بووتە ئەندام مجلس بلدى و هتد ....... عەنكاوە بۆ جلفانى خۆیان فرۆشتیان ...............
3. نوێنەرانى مەسیحیەكان لە پەرلەمان : بەتایبەتى د. ساییر عبدالاحد
خەلكى بەشەرفى كوردستان پارتى ئەم شێوە خەلك هەیتى ئەم جۆرە نوێنەریان هەیە : ئەم كابرایە پێشتر بعسى بوو ئەمە قسەى من نیە بەلكو ئەو كەسەى لەعەنكاوە دەژى ئەزانى ساییر چ بوو و لۆ چێ ئیشى دەكرد ؟
لەدواى راپەرینى 91 نە بووتە یەكێتى بەلام با لەبیر بكات لەكاتى چووتە لەكن مەلا بەختیار داواى پارەى كرد لە بۆ نادى ئەكاد
وە لەدواى شەرى برا كوژى بووتە پارتى بەلام فرنسۆ قبوولى نەكرد ببیتە پارتى لەدواى كوشتنى فرنسۆ فۆرمى پر كرد بە پالپشتى پارتى بووتە دكتۆر وە بووتە ئەندامى مجلس بلدى لە عەنكاوە لەكاتى لە مجلس تێر بوو بە دزینى پارە و وەرگرتنى زەوى و مێاتحات و لەدواى دا بووتە ئەندام پەرلەمان بە پالپشتى پارتى , ئەم پرسیارە بۆ دكتۆر سایر دەپرسم :
تۆ دەتوانى پالپشتى مەسیحیەكانى عەنكاوە بكەى دەتوانى بڵێى بە چ حەقەك (د. نورى) زەویەكانى عەنكاوە بە بریارى د. نورى زەوى دابەش دەكات ؟ ئەگەر ئەم پرسیارە لە پەرلەمان تەرحد كرد تۆ كورى عەنكاوە ئەگەر نا تۆ پێلاوى عەنكاوەى (خۆ فرۆش)
4. سركیس ئاغا جان : بەكورتى و كرمانجى لەگەڵ مافیاى ملیاردێرى كوردى نیچرڤان بارزانیە .. ئەگەر مافیاى نیچیر بیتێن ئەى خەڵكینە دەیەوى لەسەر بنووسین ناوەڵە نایەوێ بەس یەك شت زیاد ەكەم خەڵكینە باش بزانن بە مەلایین دۆلار دێتن بۆ مەسیحیەكانى كوردستان لەلایەن كەنیسەى ئنجیلى ئەمریكى بۆ سركیس بۆ ئەوەى سەرفى بكات بۆ مەسیحیەكان بەلام ئەم پارە بۆ چێ سەرفى دەكات ؟؟ (پرسیار بۆ بووتە جێگرى نیچیر لە حكومەتى پێشوو : لەبەر ئەوا نیوەى ئەم ملیۆنەها دۆلار چووتە جلفانى نیچیر , خەلكینە ئەم پارە بەناوى پارتى سەرف دەكرێت خەلكەكەش بروا دەكەن , ئەم پارە پارەى پارتی نیە پارەى فەقیر و هەژارە سەرفى دەكات لەسەر ئەو كەسانەى لە دەوروبەریتى بۆ نموونە هاول كاوە یوسف ..... هتد ,, پارتى ئەوەندە شەریف نیە بە ملایین دۆلار لۆ مەسیحیەكان سەرف بكات .
5. مەقەرەكانى پارتى لە عەنكاوە : پارتى 5 مەقەرى هەیە لەعەنكاوە
1. ناوچەى عەنكاوە 2. رێكخراوى عەنكاوە 3. قوتابیان 4. لیژنەى سورایى 5. لاوان
ئەم زۆرە مەقەرانە چەند خەلك و چەند ئەندام دەوام دەكەن ناو ئەم مەقەرانە (بروا بكـــــــــــــــەن لە 2 كەس زیاتر نیە ئەم كەسەش یان پۆلیسە یان چایچیە .... ئەو هەموو برە پارە بۆ كرێى خانى دەدەن پارەى چێیە یەعنى مەعقولە تەنها لە عەنكاوە 5 مەقەرى هەبیتن ئەى هاوار هیچ نەبیتن 40 وەرەقە دەدرێتە كرێى خانوو ئەگەر ئەم پارە بدرێتە كورەكانى شەهید و فەقیر و هەژار بە سەدان خەلك كەسب دەكەن بەلام فائیدەى نیە هەمان ئیش و كارى حزبى بەعس ئیش ئەكەن بروا بكەن ئەگەر هاتوو حزبى پارتى لیستى گۆران لە ناوەیان دروست بێت یەك كەس نامینێت لە بەر ئەوە ئەو گەندەلیەى هەیە ناو پارتى بە هیچ حزبێكى ترى لە جیهان نیە (گەندەلترین حزبە لەجیهان .. رێزم لۆ حزبى پارتى پێشوو بە سەركردەى مەلا مستەفا و خەباتى پارتى پێشو سەركردەكانى پێشو نەك سەركردەكانى ئێستا)
6. لە كۆتایى هیوادارم (هەرێمى كوردستانى عیراق) بگۆرێت بـــــــــــــــــــــۆ (خێزانى بارزانى كوردستانى عیراق) ئەى هاوار مەسعود 4 كورى هەیە كەنجین دەمرن ئەگەر هاتوو بمرن كورەكانى كەنجین خەلاز دەبن
بژى شەهیدە نەمرەكانى كوردستان .. ئەگەر هاتوو شەهیدەكانى كوردستان بزانن كوردستان واى لێهاتووە بە رائیى من ئحتیمالە پەشیمان بن بۆ مردنیان
هاوڵاتییهکی مهسیحی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست