فریاكەون نەوتى شیواشۆك بەتاڵان دەبرێ
Saturday, 14/03/2009, 12:00
زۆر شەرمە بۆدەسەڵاتێك كە سەرەتا بەهەر جۆرێك و بەهەر شێوە یەیەك دەسەڵاتێكى گرتبێتە دەست كە بەخوێنى شەهیدانى كوڕى هەژارو خێر لەخۆنەدیوە وا ئێستاش هەروەك پیشەى لە پێشینەیان ڕۆژانە زیاتر لە 50 تەنكەر نەوت بەشێوەیەكى نایاسایى دوور لەچاوى خەلك دەدزرێ وە كەس نازانێ ئەو پارەیە بۆ كوێ دەچێ جگە لەو دەسەڵات دارانەى كە پارەكە دەخەنە باغەڵیان
ئەوەى جێگاى داخە كە كیڵگەى نەوتى شیواشۆك كە ئیستا لەلایەن كۆمپانیایەكى توركى بە كێڵگەى نەوتى (تەق تەق)ناو دەبرێ ڕۆژانە زیاتر لە 100000بەرمیل نەوتى هەیە زۆر بەى زۆرى بەتالان دەبرێ كەسیش ناتوانێ بلێ (ئەو نەوتە كێوە چوو) .
هەر كەسێك جارێك ڕێگەى بەو شوینە بكەوێ هەموو شتێك دەبینێ كە لەژیانى دا نەى بینیوە چونكە لەو كۆمپانیایە دا زۆر بە ئاشكراو بەبەر چاوى خەلك ئالاِى توركیاو وێنەى ئەتاتوركیان هەڵواسیوە وەك ئەوەى لە ئەنكەرەبن وە ڕۆژانە چەندان كەسى داماو كە بەرزترین پاەیان كرێكاریە دەر دەكەن هەر جارەو بەبیانوێك لەهەر كەسێك بپرسى ئاخۆ بۆ دەبێ ئەو توركانە وا لەگەڵ ئەم خەلكە خراپ بن كە زۆر دەرەبەگانەو ئاغایانە ڕەفتار دەكەن ئەوە لەم وەڵامە زیاترت دەست ناكەوێ(ئەم كۆمپانیایە بە ئەمرى پاڤێڵ كاردەكەن) كە تا ئێستا %5 ى خەلكى كوردستان ئەو زاتەیان نەبینیوە .
پرسیار ئەوەیە:
1- بۆ دەبێ لە خاكى كورستان تورك ئاغابێ كە تورك لەسەرەتاى میژوو دوژمنى سەرسەختى كوردە نەك(سەركردەكان) چونكە ئەوان بێ دڵى توركیان نەكردوە وە ناشى كەن.
2- تاكەى سامانى خەلك بەتاڵان ببرێ كە تاكە دینارێكى بۆ خەلكى كوردستان نیە جگە لەوانەى كە شتیان بەدەستە
3- هەر دڵۆپە نەوتێك 10 دڵۆپ خوێنى هەژارى لە جێگا ڕژاوە بۆ دەبێ ئەو نەوتەش لەجێگاى خوێنى هەژار بمژن,
4-هەموو وڵاتانى دونیا وەك(كوێت,قەتەر,بەحرەین,عومان,ئیمارات................,هتد) ئەو نەوتەى هەیانە زۆر بە داد پەروەرانە سەرفى دەكەن بەڵام سەركردەكانى ئێمە كە زۆر خۆیان لەوان بە دیموكرات خواز دەزانن تاكە بەرمیلێكیش بۆ خەلكى خۆیان سەرف ناكەن (ئەمەیە دیموكراتتیەت).
تاكەى دەبێ سەرانى كورد خیانەت لە میلەتەكەیان بكەن ڕۆژێك دادێ هەموو شتێك ئاشكرادەبێت..
كوردیش دەڵێ(پەت لە باریکیدا دهپسێ و زولم و ناعهدالهتیش له ئهستوریدا)
هاوڵاتییهکی شیواشۆک
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست