گەنجێك دوو رۆژە بێسەر وشوێنە و گوماندەكرێت بەرپرسێكی لای تالەبانی رفاندبێتی
Saturday, 12/02/2011, 12:00
لە كفری دوو رۆژە گەنجێكی تەمەن 22 ساڵ بێسەروشوێنەو دیار نییە، بەڵام گومان دەكرێت برایەكی سالار حەمەخان بەرپرسی فەوجێكی سەربازی پاسەوانی جەلال تاڵەبانییە رفاندبێتی، چونكە پێش چەند مانگێك هەستاوە بە لێدان و لێسەندنی دەماچەی براكەی ئەو بەرپرسە كە ناوی سەردارە، بۆیە ئێستا كەسوكارى ئەو گەنجە گومانیان لەو سەردارەو چەند كەسێك هەیە رفاندبێتی و كوشتبێتی.
بە پێی ئەو زانیارییانەى دەستمان كەوتووە ئەو گەنجە برازاى عەلوان خەلیفە خەلیلە كە هەڵسوڕاوی بزووتنەوەى گۆڕانە، پێش چەند مانگێك لە ناو بازاردا لە دوو كەسی داوە و دەمانچەكەى لێسەندوون كە یەكێك لەو دوو كەسە براكەی سالار خەمەخانی لێپرسراوی فەوجە ماستاوچییەكەى تالەبانییە.
ئەو سالار حەمەخانە باڵەخانەیەكی دروستكردووە لە كفری نزیكەى 50 دەفتەر دۆلارى تێچووە ، وەك چەند كەسێك لە پۆلیسەكانی باسیان كردووە كە چەندین جار گەنجی عەرەبی بێتاوانی بە ناوی تیرۆریستەوە دەستگیر كردووەو بە 4 دەفتەر دۆلار ئازادی كردووە، جگە لەوەى سەدان پۆلیسی وەهمی نوسیوە و مووچەكەیان بۆ خۆی وەردەگرێت، هەروەها سەدان پۆلیسیش نیو موچەیان دەداتێ و نیوەكەى تری بۆ خۆی دەبات ، ئا ئەمەیە بەرهەمی راپەڕین و خوێنی شەهیدان و ئەنفال و خەباتی گەلی كورد كە دارودەستەكەى تاڵەبانی و بارزانی دەیخۆن و سوكایەتی بە خەڵك دەكەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست