کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆكی شارەوانی رەواندز ئەو خائینەی کە گۆڕی مەلای خەتێی تێکدا

Thursday, 01/12/2011, 12:00


(شاهۆ كەریم) سەرۆكى شارەوانى ڕواندز ئەو كەسەى لەماوەى 11 ساڵى تەمەنى سەرۆكایەتى شارەوانى جگە لە گەندەڵى كارێكى باشى نەكردوە كە شیاوى باس بێت ئەو ناوى تەواوى (شوعەیب)ەو ناوێكى دیكەشى هەیە كە بە هەرسێ ناوییەوە ئەرزى وەرگرتوە! وەهەر لەڕواندز لەخانوەكانى (معمل مافور) خانوێك و پارچە زەوییەكى گەورەى تەواوكەرى خانوەكەى لەسەر خۆى تاپۆ كردوە. وە چەندین پارچە ئەرزى فرۆشتوە لە ڕواندز لەگەڵ گۆڕینى چەندین زەوى شوێن خراپ بە باشتر بۆ خەڵكانێك بە بەرتیل و پارە وەرگرتن لێیان بۆ نمونە كورێك بە ناوى (شوان) كە زاواى شوعەیبى سەرۆك شارەوانییە لەلاى برادەرێكى نزیكى خۆى باسى كردبوو كەچۆن خەزورەكەى واتە(شاهۆ) ئەو زەوییەى گەڕەكى سپیلكى بۆ گۆڕیوە بەپارچە ئەرزێكى زۆرباشى گەڕەكى بانەزێوك كە نرخى چەندین بەرابەر زیاترە لەوەى پێشوو, ئێستا شاهۆ خاوەنى (300) دەفتەر دۆلارە! چونكە لەماوەى كاركرردنى بیرى تەنها لەدوو شت كردۆتەوە بەتایبەتى بەڕك پڕكردن و تێركردنى ئارەزوى جنسى چونكە بەو پارەیەى لە ژێر دەستیەتى چەندین كچى ڕواندزى لەكچینی خستووەو چەندین ژنى خاوەن مێردی توشى كێشەى تەلاق كردوە. بەڵگەى زۆر بەهێزم لایە لەو بارەیەوە بەڵام بۆ پۆشینى ئابڕوى كچەكان و خێزانەكانیان و دروست نەبونى كێشە بۆیان بڵاوى ناكەمەوە بەڵام ئامادەم لەبەردەم دادگایەكى عادیلانە ئەو بەڵگانە بخەمەڕوو .
ئاسارێكى زۆر گرینگى ڕواندز تێكدرا!
لە كۆبونەوەى شەوانەیان لەسەر بیرۆكەى ئەو كەندەڵانەو بە تایبەت شوعیب چونكە ئەو لە كۆبونەوەیەكى شارەوانى خۆم ئامادەى بووم باسی كرد لەگەڵ جێگرەكەى, بەشێكى (گۆرستانى ڕواندزى گەردە گەردیان) كە ئاسەوارێكى زۆر گرینگى ئەم شارەیە تێك دەدرێت و دەكرێت بە یاریگاى چیمەنى دەستكرد كە داهاتەكەى بەش دەكرێت لەنێوان خۆیاندا ئەم گۆرستانە ئاسەوارێكى زۆر گرینگى ڕواندزییەكان بوو بەداخەوە لەناوبرا. لەوەش سەیرتر ئەوە بوو قەبرێکیان تێكدا لە نێو ئاسارەكە ئەویش (مەلاى خەتێ) بوو، ئەم ئاسارە لەلایەن مەلا كەمال كرا بە بەنزینخانە و دوكان بەپاڵپشتى شارەوانى و ڕێگەپێدانى و ئیمزاكردنى لەلایەن شاهۆوە. مەلا خەتێ هەرچەندە لە ناو مێژووی کوردا ناوێکی باشی نییە، مانەوەی ئەم کەسایەتیی وەکو سیمبوڵی خیانەت پیویستیەکی میژوویی بوو، خۆ ناکرێت ئێمە تەنها کەسە جوانەکان بهێڵینەوە و پیرۆزیان بکەین، ئەوانەی کە خائینیشن دەبێت وەکو سیمبولی پێچەوانەکە بمێنننەوە.
شەقامى سەرەكى ڕواندز پێنج ملیار دینارى بۆ دەردەچێت!
ئەو پڕۆژەیە كاتێك كەوتە بوارى جێبەجێكردنەوە لە پارێزگاى هەولێر بڕى پێنج ملیارى بۆ دەردەچێت بەپێ ى تەواوى زانیارییەكانى بەردەستم تەنها سێ ملیارى لێ سەرفكراوە ئەوەى ترى كە مایەوە بەشكرا بەسەر سێ كوچكە دزەكەى ڕواندز! وە تەعویزى گشت ئەو كەسانەش كراییەوە كە موڵكیان بەر پڕۆژەكە كەوت بەڵام ئەو سێ كوچكە دزە لەوێشدا گەندەڵیان كردوە كەسانێكى زۆریان ناو نووسكرد كە موڵكیان بەر شەقامەكەش نەئەكەوت تەنها و تەنها خزمى خۆیان بون و بەشێكى زۆرى پارە قەرەبووەكە بۆ ئەوان ئەگەڕایەوە, قائمقامى ئەوكاتیش (هێرش) شەریكێكى باشى ئەم دزییە بوو ئاگادارى ئەو وەزعەبوو لەوردو درشتى ئەو دزییە ئاگاداربوو. وە ئیستاش لەپارێزگاى هەولێر دەوام ئەكات لەلاى كاك نەوزاد. 
كمال و عیسا لەگەڵ شاهۆ چیان بەسەر ڕواندز و خەڵكەكەى هێنا؟ 
شاهۆ لەگەڵ چەند شەخسێكى گەندەڵى وەك خۆى دەستى تێكەڵاوكردوە و شەریكن لەو دزیانەى ئەنجامى ئەدەن بۆنمونە كمال ناوێك هەیە كە ناسراوە بە (ملا كمال) بەرپرسێكى نێو هێزەكانى پێشمەرگەیە لە ڕواندز وەخەڵكى فەقییانە لەگەڵ (عیسا مەمەدە ڕەش) جێگرى شاهۆیە ئەم سێ دزە هەرچى گەندەڵى ڕواندز هەیە پشكى شێریان بەرئەكەوێت , چەندین پارچە زەوى ماڵى (جلال اغا)و (جەبار سەیدە) و چەندین كەسى تریان داگیركردوە كە نەیان هێشت ئەو خاوەن موڵكانە سود لە زەویەكانیان وەربگرن بۆیە بە نرخێكى زۆر كەم بۆ خۆیانیان هەڵگرتەوە و كردیانە خانوو بە تەجاوز. ئەم زوڵمە لە نێوان ساڵانى (2002 بۆ 2006) ڕویدا، ڕواندزییەكان باش ئاگادارى ئەو بابەتەن وە ئەو كات بەرپرسى ناوچەى رواندزى پارتى (موحسین) شەریك بەشى ئەو سێ بەرپرسە گەندەڵە بوو كە ئێستاش بەرپرسى ناوچەى چۆمانە. (عیساى مەمەدە ڕەش)یش كە جێگرى شاهۆیە خاوەنى مەلەوانگەیەكە لە ڕواندز لەگەڵ دوو یاریگاى چیمەنى دەستكرد هەر لە ڕواندز, ئەم عیسایە فرچكى بە دزیكردنەوە گرتوە لەگەڵ براكەى (حسێن) كە بەڕێوەبەرى خۆراكى سۆرانە بە دزیكردن بۆتە ملیۆنێر وە چەندین كچى خراپ كردوە بە هۆى پارەوە بە كەیفى خۆیان تەراتێن بە پارەى میللەتەوە دەكەن و كەسیش نییە لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو دزانە بكات. ملا كمال بەتەنها خاوەنى هەشت خانوە لە هەولێر كە بەكرێ ى داون وە خانوێكى تریشى لە ڕانیە هەیە وەیەكێكى تریشى لە سلێمانى هەیە وە دوو خانوشى لە سۆران هەیە , كاك ملا خزمێكى نزیكى خۆى كە ئابڕوى تكاوە لەهەولێر سەرۆكى مناڵ پارێزانى هەولێرە بە نێوى (نجیبە خان) هەڵساوە بە تەڵاقدانى مێردەكەى خۆى بەناوى (ئەمین چاو ڕەش) وە ناوى زۆر خراپ زڕاوە لە هەولێر من بە كاك ملا دەڵێم لە برى ئەو هەموو پارە كۆ كردنەوەت بڕۆ ئاوڕێك لە و خزمەتان بدەوە كه ئابروی تكاوە!! 
ملا كاتى خۆى (حسك) بوو هەر لەو كاتیشەوە پەیوەندى بە ڕیزەكانى ئیتیلاعاتى ئێرانییەوە كرد و ئێستاش لەگەڵ عیساى مەمەدە ڕەش دوو چاوى كاراى ئیتیلاعاتن . ملا كمال توجیهاتى كارەكانى لە (حمەى حاجى محمود) ى سكرتێرى سۆشیالیست وەردەگرێت تا ئەو لەحزەیەش. 
شاهۆ و ملاكمال هیچ كامیان خەڵكى ڕواندز نین بەڵام زەمانێكە لەخێر و بێرى ئەم شارە دەدزن و غەدر لە خەڵكى ئەم شارە دەكەن بە هەوا و ئارەزوى خۆیان بەربونەتە ئاسەوارو شوێنە گرینگەكانى ئەم شارە , بێئەوەى زەڕەیەك لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكرێ لەلایەن سەروى خۆیانەوە. چۆن سەروى خۆیان هەمان دەردە گەندەڵى ئەو بێمۆراڵانەى گرتوە ,شاهۆ خەڵكى (سەران)ە و ملا كمالیش خەڵكى(فقیان)ە .
وە سەرۆكى ئەم كوتلە دزانە لەو دەڤەرە قائمقامى قەزاى سۆرانە (كرمانجى عیزەت) ئێستا زۆر بە ئاشكرا و ڕونى خەڵكى باسیان لێوە دەكات و بە پێڕى دزان نێوبانگیان دەركردوە.
ئێستا من دەپرسم ئەى كوا لێپێچینەوەت ســـــەرۆك! ئەى كوا بەرنامەى بەدرۆ ڕاگەیاندنى چاكسازیت ســـــەرۆك! ئەى ئەوە نییە ئەو هەوەس بازانە بەهەوەسى خۆیان بەربونەتە گیانى ئەم خەڵكە ستەمدیدەى ئەو دەڤەرە پڕ لەبەر خودانەى جەنابت باست لێوە دەكەرد ســـــەرۆك! چاوەڕێ ى تۆین ســــــــــــــــەرۆك. بەڵام گومانى تیانیە هیچت پێناكرێ ســــــەرۆك. چونكە دزى و گەندەڵییەكان لە ماڵى جەنابتانەوە دابەزیون بۆ ئەم دزانە ســـــەرۆك. خەڵك زۆر لێتان توڕەیەو بەگلەییە ســــــەرۆك. دواتر نەڵێیت بۆ ئاگادارتان نەكردمەوە لەو وەزعە. وەرەخوارەوە لەو جام ڕەشانەت. یان چاكسازى بكە یانیش ممەسیری هەر پێنج سەركردە عەڕەبەكە چاوەڕێتە.
هاوڵاتییەکی رەواندزی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە