ئایا گۆڕانه‌کانیش گه‌نده‌ڵن؟ بۆ به‌رده‌م ڕای گشتی و ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به گۆڕانداوه! سه‌روه‌ر
Wednesday, 19/08/2009, 12:00
ماوه‌یێکه، یه‌کێک له پرۆژه‌کانی شاره‌وانی سلێمانی که دابینکردنی پێداویستییه‌کانی 2 تاقیگه‌یه بۆ کاڵای بیناسازی، دراوه به کۆمپانیاییکی خۆماڵی، کۆمپانیای ناوبراو له‌ڕێگه‌ی یاسایی و ته‌نده‌ر پرۆژه‌که‌ی بۆ ده‌رچووه و لیژنه‌ی پارێزگا که له 6 ئه‌ندام پێکهاتووه هه‌ر (شه‌شیان) ڕه‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر داوه و ئیحاله کراوه، تائێره بابه‌ته‌که ئاساییه، ئه‌وه‌ی نائاسایییه ئه‌وه‌یه که جه‌نابی پارێزگاری سلیمانی ئیمزا له‌سه‌ر (ئیحالهکه) گرێبه‌سته‌که ناکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی:
که‌سێکی کۆمپانیای نۆکان (هه‌رچۆن یه‌کێتی و پارتی ئیتیفاقی ستراتیجییان هه‌یه، گۆڕان و یه‌کێتیش له نۆکان ئیتیفاقی ستراتیجییان هه‌یه و له بازرگانیکردندا کێشه‌یان نییه) که سه‌ر به گۆڕانه به ناوی (نه‌وزادی نوری به‌گ) داوای له پارێزگاری سلیمانی کردووه که گرێبه‌سته‌که ئیمزا نه‌کات (تائێره ته‌نها گهندهڵیێک به‌دی ده‌کرێت که ئه‌ویش خراپ به‌کارهینانی په‌یوه‌ندی حزبایه‌تی و ئیتیفاقی ستراتیژی نێوان نۆکان و گۆڕان و یه‌کێتییه له ڕێگه‌ی کاک نه‌وزاد و کاک دانا وه) ئه‌وه‌ی که زۆر کاره‌ساته و سهفقهیێکی ئیعلامی گه‌وره‌یه ئه‌مه‌یه:
کاک نه‌وزاد به‌ر له چه‌ند مانگیک ته‌نده‌رێکی گه‌وره‌ی له شاره‌وانی سلێمانی وه‌رگرتووه (هه‌ڵبه‌ت له‌ڕێی په‌یوه‌ندی خۆی و کاک دانا و نۆکان و گۆڕان و یه‌کێتی) ئه‌و ته‌نده‌ره‌ی کاک نه‌وزاد دروستکردنی 3 بینای تازه‌یه له‌گه‌ڵ دابینکردنی پێداویستییه‌کانی ناوی که ئه‌و 3 بینایه له ئه‌نجامدا ده‌بنه تاقیگه‌یێکی گه‌وره‌ی کاڵای بیناسازی له شاره حه‌یاته‌که، تا ئێره‌ش ئاساییه؟! به‌ڵام بۆ کاک نه‌وزاد نایه‌ڵێ کۆمپانیای خۆماڵی ته‌نده‌ره‌که‌ی خۆی جێبه‌جێ بکات و نایه‌ڵێت کاک دانا ئیمزا له‌سه‌ر گریبه‌سته‌که‌ی کۆمپانیا خۆماڵییه‌که بکات؟!؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ته‌نده‌ره‌که‌ی شاره‌وانی که کاک نه‌وزادی نوری به‌گ وه‌ریگرتووه ده‌بوایه هه‌موو ئامێره‌کان ئه‌ڵمانی بن به‌ڵام کاک نه‌وزاد هه‌موو ئامیره‌کانی له هندستان کڕیوه و به‌ته‌زویر مۆری ئه‌ڵمانیان له ئامێره‌کان داوه گوایه ئه‌ڵمانین، جا بۆ ئه‌وه‌ی کاڵاکه‌ی کاک نه‌وزاد که‌شف نه‌بێت که ته‌زویره، هیندی یه و ئه‌ڵمانی نییه! ده‌بێ کاک نه‌وزاد هه‌موو په‌یوه‌ندییه ستراتیژیی و ناستراتیژییهکان به‌کاربێنێت بۆ ئه‌وه‌ی کۆمپانیا خۆماڵییه به‌دبه‌خته‌که ته‌نده‌ره‌که نه‌کات چونکه کۆمپانیا خۆماڵییه‌که کاڵاکانی خۆی به ڕێگای یاسایی له ئه‌ڵمانیا کڕیوه وه گه‌ربێت و کاک دانا ئیمزاکه‌ی بۆ بکات ئه‌وا ده‌سته‌که‌ی کاک نه‌وزادی نوری به‌گ که‌شف ده‌بێت! چونکه ته‌نده‌ره‌که‌ی کاک نه‌وزادی نوری به‌گ نزیکه‌ی 4 ملیۆن دۆلاره که هه‌مووشی کاڵای هیندییه نه‌ک ئه‌ڵمانی، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کان هه‌موو کاڵا هیندییه‌که هه‌ڵبه‌ت له‌گه‌ڵ خه‌رجی تهزویرکردنهکهشی (له هیندییه‌وه بۆ ئه‌ڵمانی) له‌سه‌ر کاک نه‌وزادی نوری به‌گ 325000 دۆلار که‌وتووه!! واته بۆ ئه‌وه‌ی کاک نه‌وزاد گه‌نده‌ڵییه‌که و ته‌زویره‌که‌ی داپۆشێت ده‌بێت نه‌یه‌ڵێت کابرای کۆمپانیای خۆماڵی گریبه‌سته‌که بکات!! ئه‌وه‌شی وه‌ک به‌رزه‌کی بانان بۆ چۆته سه‌ر چونکه کاک دانا ی پارێزگار و کاک نه‌وزادی نوری به‌گ هه‌ردووکیان (گۆڕانن) گۆڕانیش پاره‌یه‌کی زۆری له کێبڕکێی هه‌ڵبژاردنه‌کان خه‌رج کردوه بۆیه (ێجر گۆڕان علی گۆڕان) و کاک دانا و کاک نه‌وزاد ئیتیفاقه ستراتیژییه‌که‌یان له دژی کۆمپانیا خۆماڵییه‌که ئیمزا کردووه....... گه‌ر نۆکان و گۆڕان و یه‌کێتی (له سلێمانی) یه‌کبن فیل به کونی ده‌رزیدا ده‌به‌ن.
گه‌ر کاک دانا و کاک نه‌وزاد ده‌توانن ناڕاستی ئه‌م بابه‌ته ده‌رخه‌ن ئه‌وا ئه‌وه عه‌رز و ئه‌وه گه‌ز بفه‌رموون با کارته‌کان که‌شف بکه‌ن، بۆ ڕای گشتی و به‌تایبه‌تی، بۆ ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که ده‌نگیان به گۆڕاندا، گوایه گۆڕان حه‌کیمی لوقمانی گه‌نده‌ڵییه و شاریان بۆ ده‌کات به شامی شه‌ریف.
ئه‌وکاته ئێمه‌ش کارته‌کانی تریش ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستی دهنگخوراوهکان و ڕای گشتی شاره حه‌یاته‌که و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که به‌دوای ڕاستییه‌کاندا ده‌گه‌ڕێن!!!
کاک نه‌وزاد گه‌ر بشڵێ که من هیچ کۆمپانیایێکم به‌ناو نییه و کاری بازرگانی ناکه‌م، ئه‌وا با له برا و پورزا و هتد ...ه‌کانی بپرسێت چۆن پرۆژه‌کان وه‌رده‌گرن!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست