کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەڕێوەبەرێکی ویستگەى كارەبا، كارەبا ئەدزێت

Thursday, 22/12/2011, 12:00


ئەوەى تاوەكو ئێستا لە شارۆچكەى دوكاندا باسى لێوە دەكرێت و هەموو كوچەو كۆڵان و ماڵ و دوكانێكى گرتۆتەوە ئەو دزیە گەورەیەى بەڕێوەبەرى ویستگەى كارەباى دوكانە كە لە ماڵەكەى خۆیدا دزى لە كارەبا كردووە و لە لایەن لیژنەى سەرپێچى بەڕێوەبەرایەتى دابەشكردنى كارەباى دوكانەوە گیراوە ، ئەمە چەندین ڕۆژە لە هەوڵ و واسیتە دایە بۆ شاردنەوەى هەرچەندە بەڕێوەبەرى دابەشكردنى دوكان هاوكارى كردووە و هەوڵى شاردنەوەى بۆدەدات و لەم ڕۆژانەدا بەڕێوەبەرى گشتى كارەباى سلێمانى (ئەبوبەكر ئەحمەد عبداللە) و بەڕێوەبەرە كارگێڕیەكەى و بەڕێوەبەرى بەرهەم هێنانى ووزەى كارەبا سەردانى شارۆچكەى دوكانیان كرد و هەموو لایەك چاوەڕوانى لێكۆڵینەوە و سەرزەنشت كردنى بەڕێوەبەرى ویستگەى كارەباى دوكان بوون كەچى هیچ كارێك نەكراوە و تەنانەت جورئەتى لێپرسینەوەشیان نەبووە لێى و هەوڵى پەردەپۆش كردنى دراوە لە لایەن بەرێوەبەرى گشتیەوە وە لێرەدا ئێمە ئەپرسین كەسێك لە ماڵەكەى خۆیدا كارەبا بە دزى ڕابكێشێت چۆن متمانەی پێدەكرێت بكرێت بە بەڕێوەبەرى ویستگەیەكى گەورەى وەكو دوكان.
ئەوەى ڕوون و ئاشكرایە لەلاى هەمووان كە بەڕێوەبەر دەبێت ڕۆڵى خۆى ببینێت پاداشتى باش بكات و لێپرسینەوە لە خراپیش بكات وە هەردوكیشیان بەپێى خۆى ... بەڵام ئەوەى كە ڕوویدا لەم ڕۆژانەى دواییدا ئەوە بوو كە بەڕێوەبەرى ویستگەى كارەباى دوكان (ئەندازیار عوسمان عبدالرحمن عبداللە) گیرا بەو تۆمەتە سەیرەى سەرەوە ولە میدیاكاندا بڵاو بوەوە و بوە فەزیحەیەكى شاخدارى تر كە بێ ئەمەكى ئەو كەسە دەردەخات كە چەندەها ساڵە بەڕێوەبەرى ویستگەى دوكانە هاى لە ئەمانەتى ئەم پیاوە بەرزە ،جا ئەمە چۆن و بە چ شێوەیەك بەرپرسیارێتى ویستگەیەكى وەهاى دراوەتێ وە ئەوشى كە لێرەدا زۆر سەیر و سەمەرەیە كە بەڕێوەبەرى گشتى كارەباى سلێمانى بە وەكالەت... ئەمەیە شەریكە دز كە بەڕێوەبەرى گشتى كارەباى سلێمانى دەیكات ئەگەر وانیە بۆ نادرێتە دادگا و پۆستەكەشى لێ ناسەندرێتەوە چۆن شفاعەت بۆ كەسى وەها دەكرێت و هەوڵى چارەسەرى بۆ دەدرێت 
وە وەكو زانیاریمان وەزیرى كارەباش ئاگادارى ئەم كارە دزێوەیە كە پڕ بە پڕى خۆى شەرمەزارى و سەرشۆڕى بۆ وەزارەتەكەى هێناوە و لاپەڕەیەكى گەندەڵى و بێ ئەمەكى خستە سەر قاموسى گەندەڵییەكانیان ، ئێمە لێرەوە پرسیار لە حاجى یاسین وەزیرى بەڕێز دەكەین تاكەى بێ دەسەڵاتى ؟! تاكەى ئەرك وماندو بوونى كارمەندانى كارەباى بە شەرەف و بە هەڵوێست بە چەپەڵى ئەمانە گڵاو دەكەیت و ناویان دەزڕێنى و خەڵكى نەفرەتیان لێ بكات ...!! تاكەى پارێزگارى لە بەڕێوەبەرە حیزبیەكان دەكەن و هەڵەكانیان بۆ دەپۆشن و پاساویان بۆ دەهێننەوە ...!! نەفرەت لە خۆت و دەست و پێوەندى خراپ و هەلپەرستت ئەگەر ئەم جارە لەم دزیەدا هیچ نەكەیت و هەڵوێستت نەبێت ....
هاوڵاتییەکی بێ کارەبا لە دوکان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە