چەند پرسیارێك بۆ باڵى دەسترۆیشتوى نێو یەكێتى ؟
Saturday, 20/12/2014, 12:00
ئەمەوێت بە زمانێكى سادە چەند پرسیارێك ئاراستە ئەم باڵەو هەوادارنیان بكەم دڵنیاشم وەك باڵندەى نەعامە سەرى خۆیان لە لمدا دەچەقێنن ولەجیاتى وەڵامێكى مەنتیقى دەكەونە جنێو فرۆشتن .
یەكەم : هەموو مەكتەبەكانى یەكێتى ئەندامێكى مەكتەبى سیاسى سەرپەرشتى دەكات وەك مەكتەبى رێكخستن و مەكتەبى هەڵبژاردن ..هتد بەڵام ئایا كێ سەپەرشتى مەكتەبى دارایى دەكات ؟
دووەم : دواى دەست لەكاركێشانەوەى ئازاد جندیانى كێ لێپرسراوى مەكتەبى راگەیاندنە ؟ یان بەدیوێكى تردا كێ سیاسەتى ئەم دەزگا گرنگە ئاراستە دەكات ؟؟
سێ یەم : بەدرێژایى مێژووى دروست بوونى یەكێتى هێندەى ئەم سێ چوار مانگەى رابردوو بەیننامەى مەكتەبى سیاسى بەیننامەى دەرنەكردوە ئایا كێ دەیانوسێ و بە فرمانى كێ بلاو دەكرێتەوە ؟ چونكە تائێستا لێپرسراوى راگەیاندنى مەكتەبى سیاسى بە شاغرى ماوەتەوە ؟
چوارەم : لە پێكهێنانى كابینەى هەشتى حكومەتى هەرێمى كوردستان، کێ بڕیاردەرە؟
هاوڵاتییەک
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست