بۆچی کوردستانپۆست لەسەر خانەنشینکراوە ساختەکانی ئەمجارە قسەی نەبوو!؟
Thursday, 04/09/2014, 12:00
سڵاوێکی گه‌رم هاوڕێیان
ئه‌مڕۆ یه‌کێک له هه‌ره باسه گه‌رمه‌کانی شه‌قامی کوردی ئه‌و دزییه گه‌وه‌ره‌یه‌یه که یه‌کێتی نانیشتمانی له میلله‌تی کردووه و هه‌زاره‌ها له خزم و که‌سوکار و ئه‌ندامانی خۆیانیان به روتبه‌ی ڕائید و لوا و وه‌زیر خانه‌نشین کردووه، ئه‌م تاوانه‌ش له 31 ی ئاب که‌متر نییه، ده‌یه‌ها نووسه‌ری ده‌رباری حیزب و ڕۆژنامه‌ی نائه‌هلی مانگانه هه‌ریه‌که‌یان به‌قه‌ده‌ر ده کرێکار پاره‌یان وه‌رگرتووه به‌س بۆ تۆزێک ده‌م درێژی کردن، یه‌کێکی وه‌ک د. شێرکۆ عه‌بدوڵا خۆی و ژنه‌که‌ی به روتبه‌ی وه‌زیر خانه‌نشین کراون ڕێبین هه‌ردی، دڵنیام ئه‌وانه‌ی تریش، وه‌ک ئاسۆسی برای که‌من نازانم به چی پاره‌یەک رۆژنامه ده‌ردەکەن. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه له سایته‌که‌ی ئێوه‌دا باسێکی وا هه‌ر وجودی نییه، به‌ڕاستی ئه‌مه زۆر خراپه ئه‌بێت ئێوه له‌هه‌موو که‌س زیاتر ئه‌مانه ڕیسوا بکه‌ن. هیوادارم هه‌ر له ئێستاوه حه‌مله‌یه‌کی وه‌ک ئه‌وه‌ی 31ی ئاب ده‌ست پێبکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، هه‌ر له‌سه‌ر فه‌یس بوک زانیاری زۆر ئه‌دۆزنه‌وه، دواتر ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌و براده‌ره‌وه کاک عه‌لی حه‌مه ساڵح زانیاری زیاترتان بداتێ به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر نووسه‌رانی میدیای ئه‌هلی یان خۆتان له‌ڕێگای خۆتانه‌وه هه‌وڵی بۆ بده‌ن.
له‌گه‌ڵ سڵاو ڕیزی بێ پایانم
هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ئه‌خوازم
-------------------------------------------------
وەڵام: برای بەڕێز.... ئەوەی کە ئیستا ئێوە باسی دەکەن، سەبارەت بە خانەنشین و موچەخۆرە بەرپرسەکان، دەمێکە ئێمە لەسەر ئەوانەمان نووسیوە، ئێمە لە پێش هەموو راگەیاندنەکانەوە بووین، لای ئێمە ئەمە کۆن بووە.
کلیکی ئەو لینکانەی خوارەوە بکە، لەوێدا بە دەیان بابەت و نووسین لەسەر خانەنشینی کەسوکاری دەسەڵاتداران و مێدیای ئەهلی نووسراوە، جگە لەوە وەک دەبینن ئاشکراکردنی ئەو ناوانەی کە ئیستا ئێوە باسی دەکەن، ئێمە بە پلان و تاکتیکی پارتی دەزانین، کە لە کاتێکی ئاوادا و لە ٣١ی ئاب و کارەساتی شەنگال و نەبوونی موچە و دواکەوتنی، هەمووی بە پلانی پارتی دەزانین، کە دەبوو لیستەکە ناوی ئەوانەی پارتییشی لە خۆ بگرتایە.
http://www.kurdistanpost.com/search.asp?q=خانەنشینهەروەها لەم لینکانەی خوارەوەشدا کۆمەڵیک بابەت و هەواڵ لەسەر خانەنشینیمان بڵاوکردۆتەوە
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/Talebani/Emid_shanaz.jpghttp://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=37e10130http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=d5bbd797http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=3b30009fhttp://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=8f4691a7http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=4dcacbabhttp://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=15393bf5http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=f8c43e94http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=294bc954http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=061bf1e8http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=cccf289fhttp://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=90339b9d
هاوڵاتییەک
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست