له ٣١ ساڵیادی شه‌هید ئارامدامنیش قسه‌م هه‌یه
Monday, 02/02/2009, 12:00
من به‌شبه‌حاڵی خۆم رۆژی له رۆژان هه‌ڵگری بیروڕای ناسونالیستی نه‌بوم و هه‌ر له‌و رۆژه‌ی بیرم تروكاوه له ئاستی كێشه‌و روداوه‌كانی ده‌وروبه‌رم و تێبینی و هه‌ڵسه‌نگاندنم بۆ كردوه ، هه‌مو كوردێكم وه‌ك یه‌ك نه‌هاتۆته به‌ر چاوو كوردی هه‌ژارو چهوساوهم هه‌رگیز به برای كوردێكی ساماندارو چه‌وسێنه‌ر نه‌زانیوه و بگره له ناخه‌وه قینم له‌وانه بوه كه له نازو نعمهتتدا ئه‌ژیان له سه‌ر حسابی هه‌ژاری و روتهڵهیی و ئازاری ئێمه‌ی چه‌وساوه . ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه له خێزانێكی زۆر هه‌ژاری كه‌مده‌رامه‌تدا ههڵچوم هه‌مو خێزانه‌كانی ده‌وروبه‌ریشمان له خزمان‌و زۆریش له دانیشتوانی شاره كه‌م هه‌ر له‌و ئاسته‌ی ژیانی ئێمه‌و له ده‌ورو به‌ری ئه‌و ئاستهدابون . بۆیه ڕێگه‌ی تێكۆشانی چینایه‌تیم گرته‌به‌ر به ئاواتی ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان و زوربه هه‌ژاره‌كه‌ی بگه‌نه ئاواتیان و به به‌ختیاری بژین له نیشتمانێكی ئازاد‌دا .
له هه‌مان كاتیش‌دا ئاواته خوازبوم حزبه ناسیونالیسته‌كان به ڕهۆتێكی پێشكهوتنخوازو هاوچه‌رخانه و دوور له خێڵایه‌تی و ده‌ره‌به‌گایه‌تی و شێخایه‌تی بێنه مه‌یدانه‌وه ده‌ست له‌ناو ده‌ست بۆ ڕزگاركردنی گه‌له‌كه‌مان .
به داخه‌وه ئه‌وه‌ی له مه‌یدانه‌كه‌دا بون (به تێبینی من) دور بون له‌وه‌ی من ئاواتم بو . تاكو له پڕ وه‌ك قارچكێكی موباره‌ك كۆمه‌ڵه گه‌نجێكی شۆڕشگێڕ له ناخی چه‌وساوانی كوردستانه‌وه و له به‌رگێكی نوێ‌دا مه‌ردانه قوت بونه‌وه‌و زۆر زیره‌كانه و لێهاتوانه تێكۆشانه چینایهتیهكهیان ئاوێته‌ی تێكۆشانێكی ناسیۆنالیستی پێشكهوتنخوازكردو توانیان له سه‌ر كه‌لاوه‌ی ئه‌و هه‌ره‌سه گه‌وره‌یه ڕاپه‌ڕینێكی نوێ و به‌هێز بهێننه كایه‌وه .
بێشك سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ڕه‌وته شۆڕشگێڕه له‌و مه‌یدانه‌دا بوه مایه‌ی ترس و حه‌سودی هه‌ردوو به‌ره‌ی ماركسیه ته‌قلیدیه‌كان و ناسیۆنالیسته‌كان ، بۆیه هه‌ر لایه‌نه به گوێره‌ی توانا‌و ویستی خۆیان چیان پێكرا كردیان له پێناو بنبهستكردنی جموجوڵیان . ماركسیه‌كان به پڕۆپاگه‌نده‌و دژهبۆچون به‌ره‌نگاریان ئه‌كردن و ناسیۆنالیسته‌كانیش به‌شێكیان به ئاشكرا دژایه‌تیان ئه‌كردن و ده‌ستی كوشنده‌شیان لێ ئهوهشاندن ، به‌شه‌كه‌ی تریشیان له ڕێگه‌ی (احتواو) تواندنه‌وه له ناو خۆیاندا توانیان مام رێوی ئاسا ورده ورده له ناوه‌رۆكه شۆڕشگێریهكه به تاڵیان بكه‌نه‌وه و ڕایانكێشنهوه ژێر ده‌واره شڕه‌كه‌ی جه‌لالیه‌ت ، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان تا له پیلانێكی درندانه‌و نامه‌ردانه بڕبڕه‌ی پشت‌و مێشكی بیركه‌ره‌وه‌ی ئه‌م ڕهۆته نوێهیان پژاندو له ناویانبرد .
زۆر وتراوه‌و ئه‌وترێ له سه‌ر چۆنیه‌تی شه‌هیدكردنی ئارامی جوانه‌مه‌رگ و زۆریش كراوه و ئه‌كرێ بۆ دیزه به دهرخۆنهكردنی ، به‌ڵام كورد وه‌ته‌نی قسهههزارهو دووانی به‌كاره ، بكوژی شه‌هید ئارام ئه‌و كه‌س و كه‌سانه‌ن كه له ناخه‌وه ترس دایگرتبون له هه‌ڵتۆقینی ئه‌م سه‌ركرده شۆڕشگێڕه خۆشه‌ویسته كه زه‌نگێكی ترسناك بو بۆ كۆتایی هێنان به ده‌سته‌ڵاتیان ، بۆیه ئه‌و خۆ په‌رست و ناپاكانه ده‌ست له ناو ده‌ست به به‌شداری هه‌مو ئه‌وانه‌ی كه به‌ناو دۆستی ئارام بون وژێر به ژێریش له گه‌ڵ دوژمنانی بون له خۆ په‌رستان و پیاوانی رژێم ، ئه‌و كه‌ڵه پیاوه دڵپاكهیان له ناوچه‌یه‌كی لا كهناروچهپهكدا جیاكرده‌وه له هاوڕێكانی و به ته‌نیا له گوندێكی لا چه‌پ هێشته‌وه‌و كردیانه نێچیر بۆ دڕنده‌كانی به‌عسی فاشست .
من لێره به‌ڵگه‌یه‌كی دوور له شك ئاشكرا ئه‌كه‌م كه بێ یه‌ك و دوو ئیشاره‌ت به‌وه ئه‌دات كه بكوژی شه‌هید ئارام ، تاوانبار مام جه‌لاله و ئه‌وانه‌ش كه به ته‌نیا له‌و گونده به جێیان هێشت به‌شدارن له‌و تاوانه‌داو رۆژگاریش دور بێت یاخود نزیك ئه‌و راستیانه یه‌ك لایی ئه‌كاته‌وه و ئه‌بێت كه‌سێكی وه‌ك ئاوات قاره‌مانیش بیسه‌لمێنێ چۆن و بۆچی شه‌هید ئارامی برده ئه‌و دێیه‌و به‌جێی هێشت به‌ڵگه‌كه‌شم ئه‌وه‌یه كه یه‌كێك له خودی پیاوانی جه‌لال دواجاریش یه‌كێ له نه‌یارانی ئه‌یگێڕێته‌وه گوایه كاتێ مام جه‌لال له دمشقهوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر حازری له ناوچه‌ی نۆكان ، له پیاسه‌یه‌كی دووقۆڵیدا پێیوتوه كارێكی زۆر نهێنیم پێته و به تۆش نه‌بێت به كه‌س ناكرێت ،كه لێێ پرسیوه چیه؟ وتوویه‌تی ئه‌مه‌وێ كارێكی وا بكه‌ین ئه‌م (واو وا لێهاتوه) ی كه تازه به تازه ئه‌یه‌وێت كوردستان‌مان بۆ بكاته ماركسی و لێنینی ، له‌كۆڵ خۆمان بكه‌ینه‌وه ئه‌گینا گێچه‌ڵێكی گه‌وره‌مان بۆ ده‌نێته‌وه ، ئه‌و كه‌سه ئه‌ڵێت كه مامه دیتی من به گوێبیستی ئه‌و قسه‌یه‌ی ڕاچڵه‌كیم و له ناكاو وتم تۆ چۆن ئاوها داوایه‌ك له من ئه‌كه‌یت بۆ له ناو بردنی یه‌كێك كه من خۆم به قوتابی ئه‌و ئه‌زانم ، ئه‌شڵێت هێشتا من قسه‌كه‌م ته‌واو نه‌كردبو ئه‌و باوه‌شی پێداكردم و ئه‌م لاو ئه‌ولای ماچكردم و وتی (بارك الله فیك) من ئاوه‌ها تاقیت ئه‌كه‌مه‌وه كه كوری به وه‌فای شۆڕشی ئه‌و پیاوه‌ش كه ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی گێڕاوه‌ته‌وه بۆ یه‌كێ له خزمانی من شه‌هید تالب رۆسته‌مه كه دواجار به‌ده‌ستی پیاوكوژه‌كانی مام جه‌لال و نه‌وشیروان و جمال تایه‌ر له سلێمانی بۆ دووهه‌م جار درایه به‌ر گوله له كاتێكدا به ده‌ستێكی ڕسته‌یه‌ك نانی هه‌ڵگرتبوو ده‌سته‌كه‌ی تریشی له ده‌ستی كورهكهیدابو
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست