کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ژاڵه‌یان لێ کردینه‌ خانزادی ئه‌رده‌لان......عوزر له‌ قه‌باعه‌ت خراپتر

Saturday, 14/03/2009, 12:00


ئه‌وه‌ ژاله‌ خان که‌وتۆته‌ پارانه‌وه‌ بۆ ده‌سه‌لاتی مافیا وا دیاره‌ وه‌عدی هاوکاریان پێ داوه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م پێش بینیه‌ش وا نه‌بوو هه‌قی خۆتانه‌ هه‌چی بلێین،زۆر ده‌مێکه‌ ژاله‌خانم له‌ راگه یاندنه‌کاندا هاوارێتی داوای یارمه‌تی ده‌کات بۆ سیدی پر کردنه‌وه‌ به‌لام که‌س وه‌لامی ناداته‌وه‌ ،بۆیه‌ ئه‌م جاره‌ سیاسه‌تی گۆریو وتی له‌به‌رابه‌ر یارمه‌تی داوای کاری خراپیان لی کردوم، له‌لایه‌ن ده‌سه‌لات.من ده‌پرسم له‌ هه‌موو لایه‌ک ئایا که‌سێک بتوانێت 500 مه‌تر زه‌وی بدات چۆن سه‌ر به‌ده‌سه‌لات نیه‌؟هیچ که‌س له‌ولاتی ئێمه‌دا ناتوانێت زه‌وی بدات ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لات دار نه‌بێت،هه‌ر بۆیه‌ ژاله‌ خان به‌لێبوردنه‌وه‌ ده‌لێم عوزر له‌ قه‌باعه‌ت خراپتره‌ .ئه‌م یاریه‌ی تۆ ده‌یکه‌یت به‌ عه‌قلی خه‌لکی ساویلکه‌ من لێت ناکڕم به‌رێز تۆ ده‌لێیت من وام نه‌وتوه‌ که‌ ده‌سه‌لات داوای کاری سێکسیان لێ کردوم من وتومه‌ که‌سێک پێی گوتوم که‌ 500 مه‌تر زه‌ویت ئه‌ده‌مێ ده‌فه‌رموو ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ راسته‌ ناوی ئه‌و که‌سه‌ بڵێ ئه‌گه‌ر نه‌یلییت مانای خۆت دروستت کردوه‌ ،چونکه‌ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ ئه‌گه‌ر راسته‌ داوای شتی وای لی کردویت ده‌بێت فه‌زح بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی جاریکی تر که‌س نه‌توانێت سوکایه‌تی بکات به‌ ئافره‌تانی کورد خۆ ئه‌گه‌ر لێشی بی ده‌نگ بیت مانای وایه‌ راست نیه‌و تۆ بوختان ده‌که‌یت له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆتا،


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە