تا ئێستا شارى هەڵمەت و قوربانى لە لایەن بەعسیەكانەوە بەرێوەدەبرێت
Monday, 02/02/2009, 12:00
هەرچەندە من نە سیاسیم ،نەكەسێكم سەلیقەى نوسین ووتار نووسینم هەبێ بەڵام ئەوەى دیم واى لێكردم كە ئەم نووسینە بنێرم بۆ سایتە بەرێزەكەتان تاكو كەمێك داخى دڵم هەڵبرێژم و راى گشتىو شارە خۆشەویستەكەمى لێئاگادار بكەمەوە
لە پێش رووخانى رژێمى بەعسەوە و ساڵى 2002 لە هاوینەكەیدا بە سەردان گەرامەوە شارى سلێمانى و سەرێكم لە دایك و باوكە پیرەكەم داو چاوم كەوت بە كەس و كارو هاورێ كۆنەكانم تێر گەرام بە كۆڵان و شەقامەكاندا هەموو رابردووە خۆش و ناخۆشەكانم بیركەوتەوە وێران بووبوو خەڵكەكە بارو دۆخى ئابووریان زۆر خراپ بوو ،هەرچەند پرسیارم دەكرد كرد دەیان ووت هەتا رژێمى بەعس بمێنێ باروو دۆخمان باش نابێت ئەم قسەیە تا رادەیەك راستى پێوە دیار بوو چونكە كوردستان لە ژێر ئابلۆقەى ئەو حكومەتە شۆڤێنیەدابوو ، بە هیواى رووخانى رژێم و چابوونى باروودۆخەكە رۆژمان دەژمارد .
رژێم رووخاو كوردستان بەیكجارى رزگارى بوو كورد بەشدارى كرد لە پرۆسەى رووخاندنەكەداو پۆستى سەرۆك كۆمارو چەندەها پۆستى گرنگ بەر كورد كەوت پاشان بوودجەى 17%تەرخان كرا بۆ خەلكى كوردستان و فیدراڵى لە دەستووردا سەلمێنرا و هەڵبژاردنى پەرلەمان و ئەنجوومەنى پارێزگاكان كرا . پێم وا بوو ئیتر كوردستان و شارە خۆشەویستەكەم هەنگاوى زۆر گەورەو باشیان ناوە و ووڵات ئاوەدانەو خەڵكەكە زۆر باش ئەژین .
تاكو ماوەیەك پێش ئێستا گەرامەوە سلێمانى كە لە فرۆكە خانەى بەكرەجۆ دابەزیم دەستم كرد بە گریان و نەمتوانى گریان رابگرم كاتێ چوومە دەرەوەى فرۆكەخانە بە داخەوە هەر جادەكان وەك خۆیان وێران بوو هەرچەندە كۆمەڵێك بیناى زۆر قەشەنگ دروست كرابوون . ئەو شەوە زۆر درەنگ گەیشتمە ماڵى خوشكە كەورەكەم كەشو هەوا زۆر سارد بوو ماڵەكەیان تاریك بوو دیارە كارەبا نەبوو لە پاشان دانیشتین باسى ژیان و گوزەرانم لێ كردن مەخا بن لە جاران زیاتر گلەیان هەبوودەیان ووت بە دەست ئەم بەرپرسانەوە گیرمان خواردووە هێشتا پێوستیەكانى وەك كارەباو ئاوو جادەو شوێنى نیشتەجێ بوون و خەستە خانە نەكراوە لە جاران خراپ ترە پرسیم بۆچى خۆ دەلێن پارە زۆرە ووتیان راستە بەڵام ئەمانە تەنها خەریكى دزى و دژایەتى كردنى یەكترین ئێمەش تاقەتمان چووە لە هەموویان ووتیان هەموو كێشەكان چارەسەر دەبێ كەچى وەك خۆیەتى بە پێچەوانەوە لە جاران خراپترە تەنها مووچەى خەڵك زیادى كردووە ئەویش بە دەست حكومەتى بەغدایە گەر لاى ئەمان بووایە ئەویشیان پێ نەدەداین و دەیانخوارد.
بە هەر حاڵ یەكێ لە ئامانجى گەرانەوەم تەواو كردنى مامەڵەى ساغ كردنەوەى ئەو موڵكانە بوو كە وەك وەرەسە لە ماڵى باوكمەوە بۆمان بە جێمابوو دەبوو بچم لە دائیرەكانى شارى سلیمانى ئەو كارانە تەواو بكەم بە داخەوە ئەوەندە پەشیمان بوومەوە دەمووت یاخوا هەر ئەو مامەڵیەم نەكردایە وچ پێوستم بەو تۆزە موڵكەش هەبوو با ئەوەش بۆ ئەوان بێت.
سەیرترین و ناخۆشترین بەشى كارەكەم ئەوە بوو كە سەردانى پارێزگاى سلێمانیم كرد تا لەوێ بەشیكى تەواو بكەم كە جگە لە رۆتینى زیادە و عەزێت دانى خەلك و هاووڵاتیان هیچى تر نییە . كاتێك چووم بۆ پارێزگا خوشكەزایەكم لەگەڵ خۆم برد كە خۆى ئەندازیار بوو لە یەكێك لە بەرێوەبەریەتیەكانى سلێمانى ووتى خاڵە دەبێت پشوو درێژ بیت چونكە ئەم ووڵاتە لە سەر پشتى كیسەڵ كارەكانى دەروات هەموو بەرپرسەكان لەسەر سیستەمى كار نەكردن بۆ هاووڵاتیان كاردەكەن ووتم من لە ئەورووپا فێر بووم كە زۆر بە تەحموول بم و بەڵام لە كاتى خۆیدا كارەكانم جێ بەجێ بكەم چونكە هەموو خەلك وایە .
بەیانى سەعات (9) گەیشتینە بەردەم پارێزگاى سلێمانى لە ناو حەوشەكەدا پرسگەیەكیان دروست كردبوو چەند پۆلیسێك كەوتنە پشكنینمان پاشان مۆبایلەكانیان لێوەرگرتین چووین لەسەر كورسیەك دانیشتین كە خەلكێكى زۆر چاوەروانى وەڵامیان دەكرد نەیاندەزانى لە كێ پرسن چوونكە ئەو كچانە لە پرسگەكە كاریان دەكرد دیار بوو خەڵكى نەشارەزاو نەخوێندەوار بوون كە لە هەموو دنیا پرسگە رووى گرنگ وشارەزاى دەزگاكەیە.
هەر چۆنێك بێت بە هۆى خوشكە زاكەمەوە توانیمان بچینە ژوورەوە لەوێشەوە بچینە بەشى كاروبارى ناوخۆ كە لە تەنیشت بینایەكەوە بووبە گەورەیى لەسەرى نوسرابوو ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى دیار بوو ئەو ئەندامانە لەوێبوون كە لە هەلبژاردنى 2005 دا بە دەنگى خەڵكى سلێمانى دانرابوون ووتم با بچین بۆ ئەوێ تا گۆێمان لێبگرن ، خوشكە زاكەم ووتى خاڵە ئەمانە بەس معاش خۆرن كەس نایان ناسێ ووتم ئەى چۆن هاتوون ووتى خاڵە ئەمانە حیزب دایناون و لاف و گەزافى ریفۆرمیش لێدەدەن كەچى ئەوەتەى ئەوان هاتوون زۆر خراپترە لە جاران ئەو هەموو سەیارە مۆدێل بەرزە نابینى ئەوە لەسەر بودجەى خەڵكى داماوى ئەم شارە بۆ ئەم ئەندامە بێكارانە كراوە.
لە دوایدا چووینە كاروبارى ناوخۆ چەند كچێكى پۆشتە دانیشتبوون بە فیزێكەوە یەكێكیان ووتى دەبێت بچنە لاى كاك ئاراس ووتم ئەى كاك دانا پارێزگار نیە ووتى با بەڵام هەموو شتێك بەدەست كاك ئاراسە بزانن ئەو دەڵێت چى؟ ووتم ئەم ئاراسە كێیە؟خوشكە زاكەم ووتى بابرۆین باست بۆ دەكەم كە چووینە حەوشەكە ووتى ئەمە هەتا (2003) لە بەغداد كاربەدەست بووە و ئێستاش هەموو شتێكە دەستە راستى داناى پارێزگارە هەرچى ئەم نەیكا نابێ ووردە ووردە چوینە بیناى پارێزگا وبە پلیكانەكاندا سەركەوتین وبەرامبەرمان ژوورێك نوسرابوو پارێزگار و ئەوەى تەنیشتى نوسرابوو كارگێرى دیار بوو ئەو ژوورە ئەو ئاراسەى لێبوو ،داوامان كرد كە بچین بۆ لاى و خۆمان ناساند ، سەعاتێك چاوەروانیمان كرد لە ژوورێكى بچووكدا كە تەنیشت ژوورى سكرتێرى پارێزگار بوو ،زوو زوو دەرگاى ژوورى سكرتێر دەكرایەوەو چەند كچێكى جوان و گەنج دەردەكەوتن كە بە شێوەیەكى جوان خۆیان گۆریبوو دیار بوو خەریكى نان خواردن بوون بۆیە كەسیان نەئەكردە ژوورەوە و تەنها دەنگى قاقاى پێكەنینیان و بۆنى عەترە خۆشەكانیان دەهاتە دەرەوە پرسیم ئەمانە كێن؟ خوشكە زاكەم بەچرپەیەك ووتى ئەمانە جەماعەتى دانان كەس ناوێرێت قسەیان لەگەڵ بكات.
هەرچۆنیك بوو چووینە لاى ئاراس ناوەكە .كاتێ چوومە ژوورەوە توشى شۆك بووم ،لە ژوورێكى رازاوەدا كە بە جوانترین مۆبیلە پركرابوەوە و لە سوچێكیدا چوار كچى گەنج بە جلى ئاڵاو واڵاوە كە پێ دەچوو هاتبوون بۆ ئاهەنگى سەرى ساڵ خەریكى چاككردن و جیا كردنەوەى كۆمەڵیك وەرەقە بوون لە و لاشەوە پیاوێك بە جلى ئاخر مۆدێل وبۆینباخى سوورەوە لە پشت مێزێكى گەورەوە بە پێوە وەستابوو تەلەفۆنى دەكرد دیار بوو باسى پرۆژەیەكیان دەكرد لەگەڵ كەسێك كە ناوى شێخ كەمال بوو زوو زووش باسى شەوى رابردوویان دەكرد كە چۆن لە قومار خانە ماونەتەوەو چەند خۆش بووە ، كاتێ كە لێ بووەوە و سەرى هڵبرى و وەك ئەوە بوو خەنجەرێك لەسەر دڵم بدەن چوونكە ئەو پیاوە (ئاراسى ئەحمەدى سەعاتچى) بوو كە كاتى خۆى لە زانكۆى سلێمانى كۆلێژى كارگێرى پێكەوە قوتابى بووین یەكسەر ئەو رۆژانەم بیر كەوتەوە كە ئاراس بەیانیان لە بەردەرگاى زانكۆ بە دەمانچەوە و لەگەڵ بەعسیەكان و پیاوانى رژێم رادەوەستا و داواى هەوییەى لە قوتابیان و فەرمانبەران دەكرد و موحاسەبەى خەڵكى دەكرد .یەكسەر ئەو كاتەم هاتە بەر چاو كە شەهید فاتیح خۆى شەهید كرد لە داخى ئەم پیاوە نامەرد و چڵكاو خۆر و سیخورانەى وەك ئاراس و هاوكارەكانى.
زۆرم خەفەت خوارد ،ووتم باشە ئەم پیاوە لە بەغداد نەبوو ئەى موخابەرات و بەعسى نەبوو خوایە گیان چى دەكات لێرە؟..لەگەڵ ئەو خەیاڵانەدا تەوقەیەكى لەگەڵ كردم دیار بوو خۆى لە گێلى داو نەى وویست بمناسێتەوە ، بەڵام دواى ئەوەى خوشكە زاكەم باسى كێشەكەى بۆ كرد و منیش خۆم پێناساند ئەویش بە پۆزێكەوە بە خێر هاتنى كردم و پرسیارى ئەوروپاى لێكردم ووتى چیتان بۆ بكەم؟ لەو كاتەدا كەسێك هاتە ژوورەوە ووتى كاك دانا بانگت دەكات بە كۆمەڵیك فایلەوە رۆیشت و پاش نیو سەعات هاتەوە ووتى ئەم دانایە بە بێ من دەست ناكات بە ئاودا.
ئیتر تێگەیشتم ئەم شارە بۆ وا رۆژ بەرۆژ دوا دەكەوێت و نارەزاى خەڵك زیاد دەكات چونكە هێشتا بەعسیەكان بەرێوەى دەبەن و تۆى ئاژاوەو گەندەڵى دەچێنن
بۆ بەیانى بریارم دا بە یەگجارى سەرى خۆم هەڵگرم و بگەرێمەوە بۆ ماڵكەم لە ئەوروپا وكارەكەشم بەجێ بهێڵم هەر وازیشى لێبێنم،جارێكى تر بەدڵشكاوى و خەفەتەوە كوردستان جێبێڵمەوە ، بە داخەوە بۆچى شارى شەهیدان و شارى هەڵمەت و قوربانى بە دەست ئەم بەعسیانەوە بەرێوە دەچێت ، كەى بێت رزگارمان بێت لەمانە تاكو بەیكجارى بگەرێینەوە كوردستان ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست