ده‌سه‌ڵاتی کوردی هێنده‌ی حیزبی که‌ران خزمه‌تی نه‌کردوه.
Monday, 27/04/2009, 12:00
ده‌سه‌ڵاتی بۆگه‌ن و نه فره‌ت لێکراوی کوردستان وا هه‌ژده ساڵه خۆی به‌ده‌سه‌ڵات ده‌زانێ به‌ڵام تا ئێستا نه گه‌شتۆته ئاستی حیزبی که‌ران و هێنده‌ی ئه‌و حیزبه نه‌یتوانیوه له نێودڵی جه‌ماوه‌ردا جێگای خۆی بکاته‌وه ، نمونه‌ی زیندوشمان به‌به‌ڵگه‌وه زۆر لایه به‌تایبه‌تی له یه‌که‌م رۆژی خۆ ئاماده کردن بۆ هه‌ڵبژاردن زۆرشت به‌ده‌ر که‌وت که لای خه‌ڵکی کوردستان شاراوه بوه به‌ڵام ئه‌و بریارانه‌ی لای کۆمیسوێنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌رچوه ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵکی کوردستان ئاشکرا کرد که له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه ئه‌مانه درۆیان له گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان کردوه‌و ئه‌وه‌ش نیشان ده‌دات که بۆ جارێکیش له به‌غداد داکۆکی له‌سه‌ر ناوچه دابراوه‌کان نه‌کراوه و خه‌ڵکی کوردستنیان پێ چه‌واشه کردوه ، چونکه ئه‌و ده‌سته‌ش له رێگه و به‌رنامه‌کانی کۆمیسێونی باڵاوه بۆ ئاشکرا بو که‌له به‌رنامه‌و ته‌علیماتی کۆمیسێونی باڵا هاتوه نابێ ئه‌و کوردانه به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکه‌ن که سه‌ر به ناو چهدابراوهکانه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مافی ده‌نگدانیان نیه ، خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌ف و به‌ش مه‌ینه‌تی کوردستان وا جارێکی دی خیانه‌تی سه‌رانی بۆگه‌ن و قێزه‌ونی کوردستان ئاشکرا بوو که هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان وا به‌سته‌یه به‌بێ هه‌ڵوێستی و درۆ‌و خۆفرۆشی مافیاکان و لێره‌وه ده‌ر ده‌که‌وێت بۆ مانه‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان جارێکی که کوردستانیان فرۆشتوه ، داخۆ هه‌ڵوێستی ئێوه چی ده‌بێ ؟ تا هه‌ولێرو سلیمانی و دهۆکیشیان نه فرۆشتوه با یه‌کده‌نگ و یه‌ک ده‌ست برژێینه سه‌ر جاده‌و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خیانه‌ت کاره نابوت بکه‌ین خۆ ئێوه هه‌ر له‌ژێر باری نه‌هامه‌تیدا ژیان ده گوزه‌رێنن، باچی دیکه نه‌هێڵین ئه‌م کورد فرۆشانه به گورگانه خواردمان بده‌ن ، به‌درۆی شاخداری ئه‌مانه مه خه‌ڵه‌تێن چونکه تائێستا به قه‌د حیزبی که‌ران خزمه‌تیان نه‌کردوه ، ئه‌وا حیزبی که‌ران له سنوری شاره‌کاندا هه‌رچی که‌ر هه‌یه نه‌یان هێشتوه و له ناوه‌نده‌کانی خۆیاندا کۆیان کردۆته‌وه‌و خزمه‌تیان ده‌که‌ن به‌بێ بوجه‌و داهات ، کێش ده‌توانێ له ئه‌مرۆوه که‌رێکی به‌تاڵه له سنوری هه‌ولێر ده‌بینێ ئه‌وا من هه‌مو قسه‌کانی خۆم دهگهرێنمهوهو داوای لێبوردنیشی لێ ده‌که‌م ، بازیان و شوێنه کانی تر شاهیدی ئه‌م نوسینه ده‌ده‌ن ، خۆ ئێمه‌ی خه‌ڵکی کوردستان مرۆڤین و به چه‌و ساندنهوهشهوه ناوه ستن وا خه‌ریکه ده‌شمان فرۆشن هه‌رچه‌نده فرۆشراوین . ئه‌مانه دووا دوایانه له خیانه‌ت و خۆفرۆشی 10\10 یان هێناوه ، گه‌ر وانیه هه‌ڵبژاردنی کوردستان چی په‌یوه‌ندیه‌کی به‌م تهعلیماتهوه هه‌یه ، داوا له هه‌مو مرۆڤ دۆستان و به‌تایبه‌ت کوردستان پۆست که نامه‌یه‌کی له م چه‌شنه ئاراسته‌ی هه‌مو دونیا بکه‌ن که خه‌ڵکی کوردستان له گورگانه خواردایهو به فریامان که‌ون .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست