کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داناى ئەحمەد مەجید وا تێكەوتووە هیچ شتێ دادى نادات

Saturday, 14/03/2009, 12:00


لە ژمارە (162) ى رۆژى (10/3/2009) ڕۆژنامەى ئاوێنە چاوپێكەوتنێكى داناى ئەحمەد مەجیدم خۆێندەوە پاش تەواو بوونم لە خۆێندەوەى زۆر خەفەتم خوارد بۆ ئەم شارە لێقەوماوە چونكە بە دەست ئەم كەسە جاهیل و بێوژدانانەوە دیل و گرفتار بووە ، نەم زانى چى بكەم بۆیە هەوڵم دا بەم نوسینە كەمێ لە داخى دڵم برێژم و ناچار ناردم بۆ سایتە ئازادو خۆشەویستەكەى كوردستان پۆست . دەمەوێ بە كورتى شەن و كەوێكێكى ئەو چاوپێكەوتنە ئابروو بەرە بەرم كە ئێستا خەڵكى سلێمانى هەمووى تووشى نیگەرانى كردووە ، دەڵێن یاخوا هەر نەمانزانیایە ئەم پیاوە چى یەو چۆنە . جارێ هەر لەوە ناچێت پارێزگار بێت لە بەر پرسى گروپێك دەچێت دانیشتبێ تەنها بەرگرى لە گروپەكەى بكات بە هیچ جۆرێك باسى سلێمانى ناكات لە رووى كەلتوورى بەرنامەى چى یە لە رووى رۆشنبیرى بەرنامەى چییە ؟ لە هەموو ڕووەكانى ترى وەك ئابوورى زانستى و تەندروستى ....هتدد ، تەنها باس لە پرۆژەو ئاوەڕۆ و نەوت كڕین دەكات . نازانین ئەم كابرایە ئاگادارى سلێمانیە یان تەنها لەو هاوڕێیانەیەتى كە لە گەڵیان شەریكە و زۆر بێمنەتانە و ڕاشكاوانە دانى پێدا دەنێ كە لەگەڵ (ڕزگار و سەلام و نەوزاد جاف) شەریكە، چونكە دەڵێ جگە لە مانە من مقاوەلات نادەم بە كەسى و چیش دەكەن با بیكەن ، یان دەڵێت من سزاى هەموو كۆمپانیاكانى سلێمانى دەدەم چونكە پلە نایابن لە ئیش كردن و خۆیان موستەحەقى ئەو پلەیە نین ، ئافەرین پارێزگاى سلێمانى بۆ خۆت و شەهامەتت بەرامبەر بە خەڵكى شارەكەت . جەنابى پارێزگار باس لە پێشمەرگایەتى دەكات نازانم چۆن ڕووى دێت و دەڵێت ناكرێ هاورێكانم لەبیر بكەم .......باشە كورى باش هاورێكانت كێن كە تۆ ئێستا بەرگریان لێدەكەیت (سەلامى كەریم خان)، ئێ خۆت دەزانیت چى بووە خەڵكى كوردستانیش دەزانن چى بووە ؟ یان (نەوزاد جاف) كە براى سەردار جافى گەورە بەر پرسى مخابەراتى عێراقى بووە ،ئەمەشیان هەر شاراوە نییە . یان خەریكە یەخەى خۆت دادەرى لەسەر ئاراسى ئەحمەدى سەعاتچى بۆچى خەڵكى سلێمانى نازانن چى بووە ، ئایا پێشمەرگە بوو لەگەڵت ؟ خۆت دەڵێت تا ساڵى (2003) هاتۆتەوە سلێمانى ، ئەى ئەو هەموو دیفاعە چییە لێ ى دەكەیت یان موستەشارى عاتفى جەنابتانە و شەوى سوورت بۆ رێك دەخات لە میوانخانەكەى پارێزگا لە بەكرەجۆ . ئەى كورى باش ئەو كچەى بەرپرسى (جى ئاى ئێس) ە خبرەى لە چیدا هەیە لە ئیشەكەى چونكە جەنابت زوو زوو سەرى لێدەدەیت بۆ ماڵەوە لە شوقەكانى ع .....و هەموو خەڵكى سلێمانى ئەم راستیانە دەزانن ، باشە تۆ بۆ ناچى لێكۆلینەوە لە بەرێوەبەرى ناو دیوانى دائیرەكەت بكەیت كە دووسێ یەكیان لە گەرەكى زۆر گرانبەهاى سلێمانى خانوویان كڕیوە بزانە بەچى كڕیویانە وە چۆن ئەو پارە زۆرەیان پەیدا كردووە ؟؟ زۆر سەیرە باس لە ئەندامانى ئەنجوومەنەكەى دەكات بە ڕاشكاوانە دەڵێ مكافەئەیان دەكەم و بە پارەو مۆبایل ، ئاخر خەڵكینە ئەنجوومەنێك ئەوەندە كەم ئاوا بە شەفافانە وەك خۆیان دەڵێن پارەو مۆبایل و سەیارە وەردەگرن لە جەنابى پارێزگا ئیتر چۆن چاودێرى دەكەن و رەخنەى لێ دەگرن هەموویان بوون بە جەماعەتى ئەشهەدوبیلا و كوڕى باش باس لە كوڕكەت دەكەیت كە خوێنكارى زانكۆیە و هەموو خەڵك دەزانێت چەند ساڵە فەسڵ كراوە لە زانكۆ و زیاد لە سێ ساڵە بە هۆى باوکییەوە وەزعى مادى زۆر باش بووە، چۆن دەڵێت كۆمپانیاى نیە ئەى كۆمپانیاى (لاین) هى كێیە ؟؟ خۆى كارتى كۆمپانیاكەى بەناوى خۆیەوە بڵاو كردۆتەوە نوسیویەتى كۆمپانیاى لاین خاوەنى (زانا دانا ئەحمەد مەجید) ژمارەى تەلەفۆن (07701525555،07701967777،07501187777)گەرەكى بەختیارى نزیكى سەنتەرى گەنجان كە دەڵێن ژمارەى(1525555) بە نرخیكى خەیاڵى كڕیوە كە خۆى دەدات لە (8000$) .ئاخر درۆ بۆ كێ دەكەیت . بەڵام بە داخەوە دیارە ئێستا سلێمانى لێ ى قەوماوە چونكە بەعسیەكان ئەمەیان پێنەكردووە كەچى لێشى قبوڵدەكرێت یاخوا لەوە خراپترى لێبێت دیارە پیاوى دەست پیس و دەم پیسە موستەحەقى ئەوەیە بەر پرسیان بێت ، سەد حەیف و خەسارێ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە