کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دواین وێستگەى گەندەڵى وەزیرى خویندنى باڵا لە بەرنامەى تواناسازى

Saturday, 11/02/2012, 12:00


چەند رۆزێك بەر لە ئێستا دەرئەنجامى خولى سێ یەمى بەرنامەى تواناسازى راگەیندرا لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵاوە لە هەموو سەیرتر ئەمە بوو كە موزایدەكى زۆرى بەم بەنامەیە ئەكرت لەلایەن ئەم وەزیرە ئەوروپیە كە گوایە ئەم بەرنامەیە پریەتى لە عەدالەت و راستگۆیى، بەڵام هەر ئێستا لەلایەن كەسێكى نزیك لە وەزیرى خوێندنى باڵاوە ئاگادار كرامەتەوە كەوا وەزیرى خوێندنى باڵا لە دوا وێستگەى كورسیەكەیدا گەورەترین گەندەلى ئەنجامداوە ئەویش بەهۆى وەرگرتنى (12) فەرمانبەری نزیك خۆیى بە نمرەى (50)و بەرەو سەر ئەم كەسانەش بریتین لەو فەرمانبەرانەى كە كاریان بۆ ناوبراو ئەنجامداوە نزیكترین كەسیش لەناو ئەمانە بەرێوەبەرى نووسینگەكەى ئەم وەزیرە ئەوروپیەیە بەناوى (أسماعیل) كە بە نمرەى (55) وەرگیراوە لە خوێندنى باڵا ماستەر بۆ ووڵاتى مالیزیا ئەمە جگە لە وەرگرتنى كورى (بەرێوەبەرى گشتى پلان دانان و بەدواداچوون) كە ئەمیش فەرمانبەرە لە وەزارەتى خوێندنى باڵا وە لەلایەن ئەم بەرێزە ئاگادار كراومەتەوە كەوا چەندین جار هەندێك لەم فەرمانبەرانە بەهۆى كەى نمرەیان نەیان توانیوە بەشدارى بكەین لەم بەرنامەیە وە ئەگەر بەشداریشیان كردبێت هەندیكیان لەم فەرمانبەرانە ئەوا بەهۆى كەمى نمرەكانیان نەیان توانیوە لە پیشبركێ دەربچن، بەڵام ئەم وەزیرە ئەوروپیە لە دوا وێستگەى كارەكەى ئەم گەندەڵیە گەورەى ئەنجامدا لەسەر حیسابى چەندین كور و كچى شەهیدان و خویندكار و قوتابیانى نمرە بەرز بۆیە داوا لەسەرجەم خویندكاران و قوتابیان ئەكەم كە ئاگادارى ئەم گەندەڵیەى وەزارەتى خوێندنى باڵا بن.... ئەمەى خوارەوەش تەنها ناوى هەندیك لەو فەرمانبەرانەیە كە پێم گەیشتووە.
1. اسماعیل بەرێوەبەرى نووسنگەى وەزیرى خوێندنى باڵا.
2. هاورێ كورى بەرێوەبەرى گشتى پلان دانان.
وە (10) فەرمانبەریكى تریش لە هەریەك لە بەریوەبەرایەتیەكانى ترى ناو وەزارەت.

هاوڵاتیەك: احمد خۆشناو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە