کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باوه‌ڕم پێت نییه‌ جه‌نابی دکتۆر

Wednesday, 04/11/2009, 12:00


پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25/7/2009 هه‌ر لایه‌ک بانگه‌شه‌ی بۆ لیسته‌که‌ی ئه‌کرد ، هه‌ر یه‌که‌و به‌جۆرێک به‌شان و باڵی لیسته‌که‌یدا هه‌ڵی ئه‌دا ، هه‌ندێک له‌و لیستانه‌ به‌هێزی چه‌کداره‌که‌ی و سه‌روه‌ت وسامانی دزراوی میلله‌ته‌وه‌ ئه‌نازیو هه‌ندێکی تریش به‌ جه‌ماوه‌ره‌که‌یه‌وه‌ ، لایه‌نێک هه‌ر له‌ ماکسی ژنان و تیڤاڵ وبرنجی ئێکسپایه‌رو تا ئه‌گاته‌ ده‌مانچه‌و ئوتومبیل و هه‌ڕه‌شه‌ی گرتن و نان بڕین و شتی تریش . یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی زۆر قێزه‌ونانه‌ خه‌ریکی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بو دکتور به‌رهه‌م بو ئه‌وه‌نده‌ی به‌شانو شه‌وکه‌تی لیستی کوردستانی و مه‌سعود بارزانیدا هه‌ڵیدا تاکو یه‌قی کرده‌وه‌ و خۆی رسوا کرد ،هه‌ندێ خه‌ڵکی که‌ساس و نه‌گبه‌ت تاکو حه‌دێک باوه‌ڕیان پێکردبوو ، به‌و هیوایه‌ی شتێکی ده‌ست بکه‌وێت چونکه‌ فرسه‌ت بوو لیستی کوردستانی شتی ئه‌به‌خشیه‌وه‌ له‌سه‌ر حسابی میلله‌ت ، یه‌کێک له‌وانه‌ هاوڵاتیه‌کی گه‌ڕه‌کی مه‌جید به‌گ بوو کاتێک دکتۆر به‌رهه‌م رێی که‌وته‌ ئه‌و گه‌ڕه‌که‌ ئه‌و هاوڵاتیه‌ به‌‌هه‌‌لی ئه‌زانێ ونامه‌یه‌ک ئه‌دا به‌ دکتۆر به‌رهه‌م ، به‌ڵام هه‌ر دوای دورکه‌وتنه‌وه‌ی به‌ چه‌ند مه‌ترێک ئه‌و نامه‌یه‌و چه‌ندین نامه‌ی تر ئه‌درێنێ وهه‌ر له‌ وێدا فڕێی ئه‌دات ، به‌و هیوایه‌ی خاوه‌ن نامه‌که‌ ده‌نگیان پێ بدات ، خوێنه‌رێ به‌ڕێز ئه‌مانه‌ کۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵكانێکن هه‌رگیز رێزیان له‌که‌س نه‌گرتووه‌ و نایگرن .
هاوڵاتی عزت کریم حسن خاوه‌نی موبایلی ژماره‌ { 07701469757} له‌نامه‌که‌یدا وه‌کو ئه‌یبینن داواکاری هه‌یه‌ ، بێگومان داواکاریه‌که‌ی هه‌ر شتێک بێت هیچ نه‌بوایه‌ نه‌ختێک رێزتان له‌و خه‌ڵك بگرتایه‌ چونکه‌ داوای ده‌نگه‌کانیانتان لێکردبون .
ئه‌بێت گه‌له‌که‌مان چ دڵێکیان به‌م زاتانه‌ خۆش بێت ، ئه‌مانه‌ ئاماده‌ نین ته‌نها نامه‌کانیان هه‌ڵگرن لای خۆیان ، ئیتر ئه‌بێت به‌ته‌مای چی بین لێیان ، با خه‌ڵک خۆی سه‌رپشک بێت و بڕیاری خۆی بدات له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ، دوا وته‌شم بۆ گه‌له‌که‌مان ئه‌وه‌یه‌ که‌ پێش چونیان بۆ سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان بیرێک له‌خاوه‌نی ئه‌و نامه‌یه‌و جه‌نابی دکتۆر و لیستی جه‌لالی و مه‌لایی بکه‌نه‌وه‌ ویژدانیان ئاسوده‌ بکه‌ن.‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە