منیش لەسەر دختۆر مۆفەق دەرگەلەیی قسەم هەیە
Thursday, 27/08/2009, 12:00
لەكوردستان پۆست بابەتیك لەسەر مۆفەق دەرگەلەیی بلاوكراوەتەوە كە لەعێراق موچەی هەیە و لەسویدیش سۆسیال وەردەگرێت. ئەم برادەرە دلنیاتان دەكەین كەبروانامەكەشی تەزویرەو لە روسیا كریویەتی. دواجار هاتە سویدو دوای ماوەیەك وتی بووم بەدكتۆر و بەفاكس هەوالی بوون بە دختۆری لەروسیاوە بۆ هات. چەندین جار لە كوردستان لەمیدیاكان دەربارەی ئەم و راگری كۆلیجی زانستە مرۆڤایەتیەكانیان دلیر ئەحمەد حەمەدیان نوسیوە كە بروانامەكەیان ساختەیەو هەردوكیان لەروسیا پەیدایان كردوە ئەمە لەگەل ریزمان بۆ ئەوانەی كە بەمافی خۆیان لەروسیا بروانامەیان وەرگرتوە. ئیستە دلێر ئەحمەد دراوەتە دادگای كەتنی سلێمانی.ئەمانە كەسیان نەیانوێرا وەلامی میدیاكان بدەنەوە دەربارەی بروانامەكانیان. مۆفەق دەرگەلەیی بەهۆی ئەوەی پیاوی دەزگای زانیاریشەو خزمی ئازاد جوندیانی وجەوهەر كرمانجە بەم واستەیە كرا بەراوێژكاری مام جەلال لەبەغدا هەروەك مام جەلال گوێ زۆر لە خەلك و راوێژكار بگرێت.ئەم برادەرە لەبەغدا دەوری شت كرینی پێدەبینن و هیچ دەورێكی تری نیە. خیزانەكەی و مندالەكانی هەموو ئەم چەند سالە لەسویدن وپارەی سۆسیال وەردەگرن ئایا خۆیشی وەریدەگریت نازانم. ئەمە لەكاتێكدا بەپێی یاسا دەبێت باوكی مندالەكان كەپارەیەكی باش وەردەگرێت لەعیراق مەسرەفی مال و مندالەكانی بكات كەچی بەجێی هیشتوون و خۆی لەبەغدایه.
كاكی بەناو دختۆر دەمێكە وازی لەنوسینە بێ سەروبەرەكەی هیناوە كەچی لەم دواییەدا بۆ خۆخۆشەویست كردن لە سایتەكەی كوردستانی نوێ سێ وتاری كورتی بێ ئاستی نوسیبوو بەزمانێكی بازاری وجنێودان بە لیستی گۆران. كە كاتێك كردیانە سەرۆكی بەشی راگەیاندن لەزانكۆی سلێمانی ماوەیەكی زۆر بوو رۆیشتبوە بەغدا كەچی موچەكەی هەر لەبەشی ژمێریاری وەردەگرت بێ ئەوەی راگری كۆلێجەكە كە ئەمیش دختۆر دلێر ئەحمەدە بیدەنگ بوو لێی. دەبیت رۆژیك بیت كەهەموو ئەمانە بخرێنە بەردەم لێپرسینەوەو دەسەلاتی ئەمرۆكە تەنیا ئەمانەی قبولە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست